بازرگانێك: قه‌یرانی دارایی بازاڕی مۆبایلی لاواز نه‌كردوه
"له سلێمانی رۆژانه بایی 3 ملیۆن دۆلار مۆبایل ده‌فرۆشرێت"
K24 - سلێمانی
قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی تایبه‌ت به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ناویشیاندا بازاڕی فرۆشتنی ئامێره‌كانی مۆبایل جمه‌یان دێ له‌گه‌ڵ دوا به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی بواری مۆبایل، بازرگانێكیش پێی وایه كه ته‌نها له بازاڕی شاری سلێمانی، رۆژانه بایی 2 تا 3 ملیۆن دۆلار مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری مۆبایل ده‌فرۆشرێت، به‌شێكیش له ئابووریناسان رایده‌گه‌ینن، ده‌كرێت له‌رێگه‌ی رێكخستنی باجی سه‌ر ئه‌و كه‌رته داهاتی زیاتر بۆ ده‌وڵه‌ت گل بدرێته‌وه.