هاوسه‌رۆكێكى كانتۆنى جزيره: به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مريكا يه‌په‌گه و پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا گفتوگۆيان كردووه
گوتی: پێشمه‌رگه‌كانی رۆژ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئه‌نه‌كه‌سه‌وه نییه.
K24 – هه‌ولێر:
رێزان گلۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن له كانتۆنی جزیره، له‌باره‌ی زانیاریه‌كی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت، سێ جار فه‌رمانده‌یی یه‌په‌گه له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا دیداریان ئه‌نجامداوه، گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كردووه.
رێزان گلۆ گوتی: پێشمه‌رگه‌كانی رۆژ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئه‌نه‌كه‌سه‌وه نییه.
گوتیشی: پێشمه‌رگه‌كانی رۆژ سه‌ر به هیچ هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا نییه.