یەكێتی قەرزەكەی بەغدا دەداتەوە
"كارەكە بە حزبی كراوە و رەخنە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەگیرێت"
K24 - سلێمانی
پارێزگای سلێمانی لەماوەی رابردوودا بۆ دابینکردنی 100 محاویلەی کارەبا، بڕی ملیارێک و پێنج ملیۆن دینار قەرزاری بەغدابووە، مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستانیش لە راگەیەنراویکدا روونیکردووەتەوە کە توانیویانە ئەو قەرزە بدەنەوە، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش رەخنە لەو جۆرە ھەوڵانە دەگرن کە بە شێوەیەکی حزبیانە ھەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی دراوە.