بارزانی گه‌یشته كۆشكی ئیلیزی
وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناسێندراوە به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بلكێندرێ
هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا و له‌لایه‌ن فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێشوازی لێكرا.
سه‌ردانى بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا دواى به‌شداريكردنى دێت له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن كه رۆژی یەکشەممە كۆتايى به كاره‌كانى هێنا.
لە سەر ماڵپەری کۆشکی ئێلیزێ کاتێک باس لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و فرانسوا ئۆلاند کراوە بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناسێندراوە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ناوی هەرێمی کوردستان باسی عێراق نەکراوە کە ئەمەش دەکرێت وەک بەرەو پێشچوونێکی گەورە و هەنگاوێکی دیپلۆماتیانەی گەورە تەماشا بکرێت.
هەروەها ئەم سه‌ردانەى بارزانى بۆ پاريس له‌سه‌ر بانگهێشتى فەرمی سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسايه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، بارزانى و ئۆلاند دوايين پێشهاتى شه‌ڕى داعش و پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ و هاوكارى زياترى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.
بەپيی زانیارییەكان ئۆلاند مەبەستیەتی گوێ لە بۆچوونی سەرۆك بارزانی بگرێ سەبارەت بە ئايیندەی مووسڵ و عێراقی دوای داعش. هەروەها فەرەنسا ھەمیشە ئاماژەی بەوەداوە, ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن مافی پێکهاتەکانی نەینەوا و سەلامەتییان زامنکراو بێت.
لە مانگی شوباتی ساڵی دوو ھەزار و پازدە دا بارزانی سەردانی فەرەنسای کرد و لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند کۆبووەوە. كۆبوونەوەكەش دوای ئەوە هات لە مانگی ئەیلوولی ساڵی دوو ھەزار و چواردە دا، دوای هێرشی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، فرانسوا ئۆلاند وەک یەکەمین سەرۆککۆماری وڵاتان گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە.
بۆ دووەمجاریش رۆژی دووی كانوونی دووەمی ئەمساڵ فرانسوا ئۆلاند بەیاوەری شاندێكی حكومەتی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و، لە رێوڕەسمێكی تایبەت و پرۆتۆكۆڵیدا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)