به‌م شێوه‌یه قوپاوییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چاك بكه‌وه
به ڤیدیۆ.. به شێوازێكی زۆر ساده
K24 - هه‌ولێر:
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا شۆفێری ئۆتۆمبێلێك، قوپاوی به‌شێكی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، كه پلاستیكه، به ته‌كنیكێكی نوێ چاك ده‌كاته‌وه.
ئه‌و شۆفێره هه‌ندێك ئاوی گه‌رم، به‌و شوێنه‌دا ده‌كات، به‌وه‌ش پلاستیكه‌كه نه‌رم ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی، ره‌نگه به گوشارخستنه سه‌ر ئه‌و به‌شه به ساردی، به‌و شێوه‌یه نه‌گه‌ڕێته‌وه جێگه‌ی خۆی.
ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، كه به‌شه قوپاوه‌كانییان پلاستیكییه و كه‌مه و پێشتریش له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ته‌كنیكه به‌كارهێنراوه.