بارزانی: گفتوگۆ لەگەڵ شاندی وڵاتە كاریگەرەكان لەبارەی چارەنووسی كوردستان مایەی گەشبینییە
"ئەم سەنگە قورسەی کوردستان لە هاوکێشە گەرمە سیاسییەکانی جیهاندا بەرهەمی ئیرادەی ئازادیخوازیی و قوربانیدانی رۆڵەکانێتی"
K24 – ھەولێر
مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند: "ئامادەیی کاریگەری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی له میونشن و، گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسایەتی و شاندی وڵاتە کاریگەرەکانی جیهان، لەبارەی رەوشی ناوچەکە و چارەنووسی هەرێمی کوردستان، مایەی گەشبینییە".
بارزانی ئەم پەیامەی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردوەتەوە كە تێیدا ھاتووە: "ئەم سەنگە قورسەی کوردستان لە هاوکێشە گەرمە سیاسییەکانی جیهاندا، بەرهەمی ئیرادەی ئازادیخوازیی و قوربانیدانی رۆڵەکانێتی".
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە 17 شوباتی 2017 بەیاوەری شاندێك، بەشداری لە كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش كرد، ھەر لە پەراوێزی بەشداریكردنی لەم كۆنفرانسە، دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك سەركردە و كەسایەتی وڵاتە جیھانییەكان ئەنجامدا، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندیی نێوانیان و شەڕی داعش و بارودۆخی ناوچەكە كردووە.
دوای بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەرۆك بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە فەرەنسا و رۆژی 21 شوبات لە كۆشكی ئیلیزێ لە لایەن فرانسوا ئۆلاند سەرۆكی فەرەنسا پێشوازی لێكرا.
.jpg)
