بەھۆی نەشتەرگەریەوە بینایی لە دەستدا
K24 – كەركووك
كچێكی كورد دوای ئەوەی لەلایەن دكتۆرێك نەشتەرگەری بۆ دەكرێت بینایی چاوەكانی لە دەستدەدات.
خۆشین یوسف دانیشتووی شاری كەركووكە و چەند ساڵێك لەمەوبەر لەلای دكتۆرێك نەشتەرگەری چاوی بۆ دەكرێت، بەڵام نەشتەرگەریەكە لەبری چارەسەر بۆی، دەبێتە ھۆی لە دەستدانی بینایی چاوەكانی.
باوكی خۆشین بە كوردستان24 گوت: "دوای لە دەستدانی چاوەكانی كچەكەم بۆ چارەسەر بردە وڵاتی ھیندستان، ھەروەھا چەند دكتۆرێكی ناوەی كوردستان، بەڵام تا ئێستا چارەسەری نەبووە".