"ئێزدییه‌كان ده‌به‌نه كه‌نه‌دا"
پێشتر 400 كه‌سیان بردووه و ئه‌مساڵی1200 كه‌سی دیكه ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د حسێن وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا، رۆژی سێ شه‌ممه 21/2/2017 رایگه‌یاند" ئه‌مساڵ كه‌نه‌دا پێشوازی له 1200 په‌نابه‌ری ئێزدی ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی سته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌دانی داعش بوونه‌ته‌وه وه‌رده‌گرێت و ساڵی رابردووش 400 كه‌سی دیكه گه‌یشتوونه‌ته خاكی كه‌نه‌دا.
حسێن به رۆژنامه‌وانانی گوتووه" كاره‌كانمان به‌رده‌وامه و له مانگه‌كانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌و ئێزدیانه‌ی له ده‌ست داعش رزگاریان بووه گه‌یشتوونه‌ته كه‌نه‌دا.
هه‌روه‌ها گووتی" حكومه‌تی كه‌نه‌دا 1200 كه‌س له‌وانه‌ی له ده‌ست داعش رزگاربوون نیشته‌جێ ده‌كاته‌وه و كه‌سوكاره‌كانیشیان ئه‌و بریاره ده‌یانگرێته‌وه".
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حكومه‌تی كه‌نه‌دا دوای ئه‌وه‌هات كه په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له پاییزی ساڵی رابردوو یاسایه‌كی بۆ پێشوازیكردن له‌و ئێزدیانه ده‌ركرد كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاربوون و له یاساكه‌شدا ئاماژه به‌وه‌كراوه له ماوه‌ی 4 مانگدا ئه‌و ئێزدیانه‌ی رووبه‌ڕووی جینۆساید بوونه‌ته‌وه بهێنرێنه كه‌نه‌دا.
وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" حكومه‌ت زیاتر بایه‌خ به ژنان و كچانی ئێزدی ده‌دات له‌م بڕیاره‌یدا و ده‌یه‌وێت هاوكارییان بكات، چونكه داعش به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ژن و كچانه‌ی ئازارداوه، ئه‌و منداڵانه‌شی له ژێرده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش رزگاریان بووه به‌هه‌مان شێوه ده‌یانهێنینه كه‌نه‌دا".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وه‌زیره كه‌نه‌دییه، خه‌رجییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه بڕی 26 ملیۆن دۆلاری كه‌نه‌دی كه ده‌كاته 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخانكراوه.