دره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رووداوه‌كه‌ی یاریگه‌ی زاخۆ راگه‌یاندرا
یانه‌ی زاخۆ به قورسی سزادرا
دوای رووداوه‌كه‌ی یاریگه‌ی زاخۆ له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ره‌نجامی به لێكۆڵینه‌وه‌كانی راگه‌یاند و سزایه‌كی قورسی یانه‌ی زاخۆی دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22 شووباتی 2017، سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و ڕووداوه، هه‌ڵبه‌ت 3 یاری یانه‌ی زاخۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان گواسته‌وه، هه‌روه‌ها دوو یاریش له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌بێ هانده‌ر ده‌بێت.
سه‌لام حوسێن به كوردستان24 راگه‌یاند كه زاخۆ به بڕی 3 ملیۆن دیناریش سزا دراوه و ده‌بێت تێچووی چاككردنه‌وه‌ی پاسه شكاوه‌كه‌ی كه‌ركووكیش بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێشتا ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان به‌كۆتا نه‌هێناوه و ده‌شڵێت: كۆڵناده‌ین تا وه‌كو زانیاری ئه‌وه‌مان ده‌ستنه‌كه‌وێت كه چۆن ده‌رگای یاریگه‌ی زاخۆ به‌ڕووی یاریزاناندا كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نێو یاریگه و ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه و ڕووداوه ههڵبگریسێن.
سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆیان كردۆته مه‌رج ده‌بێت سه‌ردانی شاری كه‌ركووك بكه‌ن و داوای لێبوردنیش له ئیداره و یاریزانی ئه‌و یانه‌یه بكه‌ن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له راگه‌یاندراوێكی تایبه‌تدا، هۆشداریی توندیش ده‌داته هانده‌رانی سه‌رجه‌م یاریگه‌كان كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و به كارهێنانی دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی له یاریگه‌كان، به توندترین شێوه سزا ده‌درێن، ده‌شڵێت: داواكارین له ئیداره‌ی یانه‌كان و هانده‌ران له‌به‌ر شكۆی پێشمه‌رگه و رووحی شه‌هیده‌كان وه‌رزش بكه‌نه هه‌وێنی ئاشتی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی.
سه‌لام حوسێن له به‌رسیڤێكی كوردستان24، رایگه‌یاند كه یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه له كاتی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕه‌تیكرده‌وه كه كاتی یارییه‌كان دوابخرێت.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی كه‌ركووك له نێو یاریگه‌ی زاخۆ به گۆڵێكی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له كۆتایی یارییه‌كه‌ش درووشمی ره‌گه‌زپه‌رستییان له دژی كه‌ركووك به‌كارهێنا و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌شی لێكه‌ته‌وه.