رووداوێكی ده‌گمه‌ن.. چۆن تایه‌ی ئۆتۆمبێلێك به پشتی ئه‌م پیاوه ده‌كه‌وێت
به ڤیدیۆ.. شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه ئه‌گه‌ر كامێرای چاودێرای نه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر كامێراكانی چاودێری نه‌بوایه، هه‌رگیز كه‌س باوه‌ڕی به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه نه‌ده‌كرد، به‌و پێیه‌ی خێرایی ئه‌و تایه‌یه‌ی به‌ر پشتی ئه‌و پیاوه كه‌وت، رووداوێكی ده‌گمه‌ن بوو و ته‌نها كامێراكانی چاودێری توانیویانه چیرۆكه‌كه بگێڕنه‌وه.
پیاوێكی به‌رازیلی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، به‌ناوی رۆبێرتۆ كارلۆس فێرناندس، له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی به‌رازیل به پێ ده‌ڕۆن، تایه‌ی ئۆتۆمبێلێك، له‌و به‌ری شه‌قامه‌وه ده‌رده‌چێت و به هێزێكی زۆره‌وه به پشتی مل و سه‌ری ده‌كه‌وێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تایه‌كه‌ی له‌و به‌ری شه‌قامه‌كه‌وه به خێراییه‌كی زۆره‌وه له‌وبه‌ری شۆسته‌كه‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه و به‌ر پشتی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌وێت.
رووداوه‌كه له ویلایه‌تی میناس جیرایسی ناوه‌ڕاستی به‌ڕازیل روویداوه، له‌و كاته‌ی ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی، له نزیك شوێنی فرۆشتنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ڕۆیشتن.
به‌هۆی رووداوه‌كه، پیاوه‌كه به سه‌ختی كه‌للـه‌سه‌ری برینداربووه، به هۆی به‌هێزی تایه‌كه له‌و كاته به پشتی كه‌وت، به‌هێزه‌وه به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌ر به‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت.
دوای رووداوه‌كه‌ش ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و تیمه پزیشكییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ رۆبێرتۆ كارلۆس كرد، ئێستا ئه‌و پیاوه به‌رازیلییه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و باری ته‌ندرووستیشی جێگیره.