بۆ چاكسازى ئه‌ڵمانيا هاوكارى عێراق ده‌كات
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووریدا هاوكاری عێراق بكات.
K24 – هه‌ولێر:
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له پرۆسه‌ی چاكسازی ئابووریدا هاوكاری عێراق بكات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا شاندێكی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستای عێراق و شێوازی ئه‌نجامدانی چاكسازییه ئابووریيه‌كان.
هاوكات ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆنفراسی میونشن به عه‌بادی گوتووه پشتيوانى ته‌واوی چاكسازییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت له دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته.