پۆليسى سويد به‌ دواى گه‌نجێكى كورددا ده‌گه‌ڕێت

تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنى هاووڵاتييه‌كى ئه‌فغانى.

K24 – هه‌ولێر:

پۆليسى سويد به‌ دواى هاووڵاتييه‌كى په‌نابه‌رى كورددا ده‌گه‌ڕێت، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنى هاووڵاتييه‌كى ئه‌فغانى.

ئه‌و زانياريانه‌ى دراونه‌ته‌ ئينته‌رپوڵ له‌ باره‌ى گه‌نجه‌ كورده‌كه‌وه‌.
ئه‌و زانياريانه‌ى دراونه‌ته‌ ئينته‌رپوڵ له‌ باره‌ى گه‌نجه‌ كورده‌كه‌وه‌.

گه‌رميان قادر، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن پۆليسى سويده‌وه‌ داواكراوه‌ و چيرۆكى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى له‌ ميدياى سويددا به‌ شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو بايه‌خى پێدراوه‌.

رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016، گه‌نجێكى ئه‌فغانى به‌ ناوى رامين شيرازى له‌ شارۆچكه‌ى يه‌ڤلى به‌ ئۆتۆمبێلێك رفێندراوه‌ و دواتر كوژرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش سووتێنراوه‌.

رامين شيرازى، گه‌نجه‌ تاوانلێكراوه‌كه‌، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانييه‌.
رامين شيرازى، گه‌نجه‌ تاوانلێكراوه‌كه‌، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانييه‌.

دواى دوو هه‌فته‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كارمه‌ندانى دارستان ته‌رمى شيرازى ده‌دۆزنه‌وه‌.

پۆليسى سويد ليستێك داواكار كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتن و رفاندن و تاوانه‌كانى شه‌ره‌فپارێزى ده‌ستگيرده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ دادگا بۆ سه‌يركردنى كه‌يسى داواكراوه‌كان دانيشتێكى سازكرد و تێيدا 9 كه‌س له‌ داواكراوه‌كان ئاماده‌ بوون.

گه‌رميان خه‌ليل قادر، گه‌نجه‌ كورده‌ داواكراوه‌كه‌.
گه‌رميان خه‌ليل قادر، گه‌نجه‌ كورده‌ داواكراوه‌كه‌.

داواكراوى ده‌يه‌م، هێشتا ده‌ستگيرنه‌كراوه‌ و گه‌رميان خه‌ليل قادرى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 19 ساڵه‌ و له‌دايكبووى 27/8/1997ه‌.

پۆليسى سويد زانيارى له‌ باره‌ى گه‌رميانه‌وه‌ داوه‌ته‌ پۆليسى ئينته‌رپوڵ و هاوكات داواشى له‌ هاووڵاتيان كردووه‌ هاوكاريان بكه‌ن بۆ ده‌ستگيركردنى ئه‌و داواكراوه‌. 

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامدراوه‌ و دواتر سووتێنراوه‌.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامدراوه‌ و دواتر سووتێنراوه‌.
گه‌رميان، پۆليسى ئينته‌پوڵ به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێت.
گه‌رميان، پۆليسى ئينته‌پوڵ به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێت.
شوێنى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌، كه‌ ته‌رمى شيرازى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.
شوێنى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌، كه‌ ته‌رمى شيرازى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ به‌ زمانى سويدى