هاوسهر و منداڵهكانی مامۆستا ئایینییه كوژراوهكهی ههولێر بۆ كوردستان 24 قسهدهكهن
ئاسایش ناسنامهی بكوژهكانی ئاشكرا كرد و له راگهیاندنهكان بڵاویكردهوه
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی ھێزەكانی ئاسایش توانیان بكوژانی مەحموود عوسمان مامۆستای ئایینی مۆڵەتپێدراو دەستگیر بكەن، كوردستان 24 دەچێتە نێو ماڵی مەحموود عوسمان و باروودۆخی خانەوادەكەی دەخاتە روو، ھاوسەر و كەس و كاری كوژراو سوپاسی ھێزەكانی ئاسایش دەكەن و داواش دەكەن بكوژان بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.مەحموود عوسمان شەوی 31 كانوونی دووەم لەلایەن چەند چەكدارێك لەبەر دەرگای ماڵەكەی ھێرشی كرایە سەر و كووشتیان و نزیكەی 80 ھەزار دۆلاریشیان لەگەڵ خۆیان برد، بەڵام ئاسایشی ھەولێر توانی بكوژان دەستگیر بكات.