"پاریس به پاریسی نه‌ماوه"
تره‌مپ له زاری هاوڕێیه‌كیه‌وه ره‌وشی پاریس باس ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی 24/2/2017 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له زاری هاوڕێیه‌كیه‌وه كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر شه‌یدا و سه‌رسامی شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا بووه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ده‌ستبه‌رداری سه‌ردانی ئه‌و شاره بووه و وه‌ك تره‌مپ ده‌ڵێت" هاوڕێكه‌ی گوتوویه‌تی" ئیتر پاریس به پاریسی نه‌ماوه" ئه‌م قسه‌یه وه‌ك پاساوهێنانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌رباره‌ی كۆچ و په‌نابه‌ریی لێكده‌درێته‌وه كه له‌و رووه‌وه بڕیاره‌كانی رووبه‌ڕووی دژایه‌تییه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه.
تره‌مپ له به‌رده‌م به‌شدارانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارێزگاران" سی بی ئای سی" له ئۆكسۆن هێڵ قسه‌یكرد و گووتی" ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به پاراستنی ئاسایشی سنوور ده‌ستپێده‌كات. تیرۆریسته بیانییه‌كان له‌وكاته‌ی رێگه نه‌ده‌ین بێنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه، ناتوانن هێرش بكه‌نه سه‌رمان".

تره‌مپ جارێكی دیكه به‌رگری له‌و قسانه‌ی خۆیكردهوه كه ده‌رحه‌ق به ره‌وشی وڵاتی سوید كردبووی و باسی له په‌یوه‌ندی نێوان توندوتیژییه‌كان و زیادبوونی كۆچبه‌ران كرد، دیسان گوتییه‌وه" سه‌یریكه‌ن له ئه‌وروپا چی رووده‌دات!"، ئێمه سویدیمان خۆشده‌وێت و خه‌ڵكی ئه‌وێ ده‌زانن من له قسه‌كانمدا له‌سه‌ر حه‌قم".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشووتر تره‌مپ سیاسه‌ته‌كانی فه‌ڕه‌نسای ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران كردبووه ئامانجی ره‌خنه‌كانی، به‌ڵام ئه‌مجاره به دیاریكراوی پاریسی پایته‌ختی كرده ئامانج.

هه‌ر بۆیه له‌و كۆنگره‌یه‌دا چیرۆكی هاورێیه‌كی خۆی گێڕایه‌وه و گووتی" من ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌متوانیووه بچمه پاریس، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی گرنگم هه‌یه و زۆر شه‌یدای شاری رووناكییه، پێشترههموو ساڵێك له هاویناندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌چوونه پاریس، ماوه‌یه‌ك بوو نه‌مبینی بوو، كه بینیم گووتم جیم ره‌وشی پاریس چۆنه؟، وه‌ڵامیدامه‌وه و گووتی ئیتر ناچم بۆ پاریس، پاریس به پاریسی نه‌ماوه".
هه‌ر بۆیه تره‌مپ له كۆتایی قسه‌كانیدا گووتی" ده‌رفه‌تم بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتبوو به‌م زووانه بچمه پاریس، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیتر بیر لهوهناكهمهوه سه‌ردانی پاریس بكه‌م".