شيفا گه‌ردى شه‌هيد بوو

له‌ كاتى رووماڵكردنی شه‌ڕى مووسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، ميدياكار شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كاتى رووماڵكردنی شه‌ڕى مووسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، بێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس شیفا گەردی شەهید بوو، یونس مستەفاى وێنەگريشی  بریندار بوو.

هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە کاتی رووماڵکردنی تیمە رۆژنامەوانییەکان بۆ شەڕی رۆژئاوای مووسڵ، لە نزیک ئێمە، تیمی تەلەڤزیۆنی رووداو بۆمبێكى چێندراويان پێدا تەقییەوە و له‌ ئاكامدا شيفا گه‌ردى كارمه‌ندى ته‌له‌ڤزيۆنه‌كه‌ شه‌هيد و وێنه‌گره‌كه‌شى بريندار بوو‌.

دەزگای میدیایی کوردستان24 بۆ راگەیاندن و توێژینەوە، هاوخه‌مى خۆى راده‌گه‌يه‌نێت و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شیفا گەردی و هاوکارانی له‌ كه‌ناڵى رووداو دەکات، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ يونس مسته‌فاى وێنه‌گرى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌خوازێت.