بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى شيفا گه‌ردى ده‌كات

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى رۆژنامه‌نووسى شه‌هيد شيفا گه‌ردى كرد.

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى رۆژنامه‌نووسى شه‌هيد شيفا گه‌ردى كرد.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: "شەهیدبوونی شیفا دووپاتكردنەوەی رۆڵ و پێگە و قوربانیدانی ئافرەت و گەنجانی سەربەرزی وڵاتەكەمانە لە كاروانی خەبات و خۆڕاگری و رۆشنگەریی گەلی كوردستان".

ده‌قى پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بنەماڵە و كەسوكاری ڕۆژنامەنووسی شەهید شیفا گەردی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس (شیفا گەردی)ـم پێ گەییشت كە ڕۆژی شەممە 25ـی 2ـی 2017 لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی ڕۆژنامەنووسی لە شاری موسڵ شەهید بوو. شەهیدبوونی شیفا دووپاتكردنەوەی ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی ئافرەت و گەنجانی سەربەرزی وڵاتەكەمانە لە كاروانی خەبات و خۆڕاگری و ڕۆشنگەریی گەلی كوردستان. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و هاوكارەكانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و هەموو ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم گیانی پاكی شەهید شیفا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش ببەخشێتە هەموو لایەك.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

25ـی 2ـی 2017