دوای 38 ساڵ ئێران قه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی ده‌فرۆشێت
K24 - هه‌ولێر:
ئێران قه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی به به‌های 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی وزه‌ی وڵات.
به گوێره‌ی مالپەری وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، له مانگی ئاداری ساڵی 2018دا، ئێران به به‌های 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پشكی ده‌ره‌كی پاڵپشتكراو به ریاڵی ئێرانی و دراوه قورسه جیهانیه‌كان ده‌رده‌كات.
ده‌ركردنی ئه‌و قهوالانه له كاتێكدایه كه له مێژووی هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له ساڵی 1979وه، ئه‌و وڵاته هیچ قه‌واڵه‌یه‌كی ده‌ره‌كی نه‌فرۆشتووه.
ئامانجیش له ده‌ركردنی ئه‌و قه‌واڵانه، بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته‌یه.