3310 گه‌ڕایه‌وه
به‌مزووانه ده‌خرێته بازاڕه‌كان.. یه‌ك مانگ ناكوژێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نۆكیا بەھێزی و گوڕێكی نوێوە دەگەڕێتەوە بازاڕ و جارێكی دیكە مۆبایلە بەناوبانگەكەی لە جۆری 3310 بە جۆر و پرۆگرامێكی نوێوە دەخاتە بازاڕەوە.
نۆكیا دوای ماوەیەك لە داكه‌وتن و دیارنه‌مان، ئێستا دەیەوێت لە بازاڕی مۆبایلە هۆشمه‌نده‌كانیشدا ببێتەوە ركابەرێكی بەھێز، بۆ ئەوەش ھەم مۆبایل و ھەم تابلێتی هۆشمه‌ند بە تایبەتمەندی ئێچ ئێم دی بەرھەمدەھێنێت.
نۆكیا ئاشكرای كردووە كە ڤێرژنێكی نوێ لە مۆبایلی 3310 دەخاتە بازاڕەوە كه قەبارەی شاشەكەی گەورەترە و نرخەكەیشی بەگوێرەی تایبەتمەندییەكانی ده‌بێت و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌نێوان 52-60 دۆلار ده‌بێت..
فلۆریان سیچ, بەرپرسی گلۆباڵ ئێچ ئێم دی، ده‌ڵێت: "بەڕاستی ئەوە لە دڵەوەیە، زۆرێك لە بەكارھێنەرانمان داوامان لێ دەكەن كە ھەندێك لە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی جۆری سی و سێ دە بگێڕینەوە،ئێمەش لەبەر داخوازی ئەوان ئەو كارە دەكەین، مۆبایلەكە 22 كاتژمێر دەتوانی قسەی پێبكەی بەبێ شەحن كردن یەك مانگیش بەبێ بەكارھێنان ناكوژێتەوە ،ھێشتا یارییە خۆشەكەی مارەكەی تێدا ماوە".
جگە لەوانەش مۆبایلەكانی جۆری نۆكیا 6 و 5 و 3 لە سیستەمی ئەندرۆیدەوە دكەونە بازاڕ، نۆكیا ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینه‌كان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن بۆ ئه‌نجامدانی كاری ته‌واوكاری له كارگه‌كانی ئه‌و وڵاته، بڕیاریشە لە پێشانگای ئەم ھەفتەیەی بارسیلۆنەدا له ئیسپانیا، ئه‌و كۆمپانیایه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نمایش بكات.