سندوقی دراو: گەمارۆكان ئابووری ئێران بەرەو داڕووخان دەبات
ئابووری ئهم وڵاته دەكەوێتە دۆخێكی مەترسیدار
K24 - ههولێر:
سهندووقی دراوی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات لە بەردەوامی گەمارۆكانی سەر ئێران و دەڵێت، گوشارەكانی ئەمریكا، گرێبەستە بازرگانییەكانی ئێران دەخاتە مەترسییەوە.
سهندووقی دراوی نێودەوڵەتی، بە ئاماژە بە گەمارۆ نوێكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆمپانیا و كەسایەتییە ئێرانییەكان دهكات و رایگەیاند، بەردەوامی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ھەڕەشەیەكی جددیە بۆ سەر گرێبەستە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكانی تاران و لە بواری بازرگانی نەوتیشدا، ئابووری ئێران بەرەو دارووخان دەبات.
سهندووقی دراوی نێودەوڵەتی راشیگهیاندووه، لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆكان و پچڕانی پەیوەندی سیستمی ئابووری ئێران و سیستمە جیھانییەكان، ئابووری ئەو وڵاتە دەكەوێتە دۆخێكی مەترسیدارەوە.