ئه‌ردۆغان: گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه له ئسته‌نبوڵ درووستده‌كرێت
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه له ئسته‌نبوڵ درووستده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رایگەیاند، پێویستە ھەنگاوی جدی بنرێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ھاريكاری ئابووری و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه له ئسته‌نبوڵ درووستده‌كرێت.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆمار توركیا رایگەیاند، دانیشتوانی وڵاتانی رێكخراوی ھاریكارى ئابووری زیاتر لە 6.2ـى دانیشوانی جیھان پێكدەھێنن و ھەر بۆیە گرنگە پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانە بەھێزتر بكرێن و پەرە بەئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانیش بدرێت.
سەرۆك كۆماری توركیا لە ئیسلام ئابادى پايته‌ختى پاكستان لەكۆنگرەیەكی ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ بەرەو پێشبردنی ئەو بازرگانییە كار دەكرێت بۆ دروستكردنی گەورەترین فڕۆكەخانە لەئیستەنبوڵ، لە ھەمانكاتدا پەیوەندی بازرگانی ئەو وڵاتانەش ساڵ لەدوای ساڵ گەشەی زياتر بەخۆیەوە دەبینێت.
پشكی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی ئەندامانی ئەو رێكخراوە لەسەدا 2ی بازرگانی ھەموو جیھانیان بەركەوتووە.