كوردستان24 هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ئاشكراده‌كات
هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌م داواكاریانه‌ی هه‌یه
K24 هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی "هێزه ره‌شه‌كه" ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەكانی نیگاتا و تەرکیزەی تازە و كۆگای كۆكردنەوەی نەوتی "ئای تی یەک" داگرت، کە لە سنووری میحوەری مەلا عەبدوڵڵا و لەژێر دەسەڵاتى حکوومەتى به‌غدا بوو. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار هۆكاری ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی شاره‌كه بۆ كوردستان24 ئاشكراده‌كات.
به‌گووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، مه‌ڵبه‌ندی 2 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێشتر چه‌ند داواكارییه‌كی له "فه‌رید چادرچی" به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور هه‌بووه، دوای جێبه‌جێنه‌بوونی داواكه‌یان په‌نایانبردووه‌ته به‌ر ناردنی هێز بۆ سه‌ر كۆمپانیاكه.
سه‌رچاوه‌كه به كوردستان24 گوتووه:" مه‌ڵبه‌ندی 2 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری كه‌ركووك، یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان له فه‌رید چادرچی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئه‌وه بووه" رۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك بنێرێته پاڵاوگه‌یه‌ك له سنووری پارێزگای سلێمانی".
به قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، جگه له‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك، ویستوویه‌تی" به‌شیر گه‌رگه‌ری" كه كادیری یه‌كێتییه، بكرێته جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، داوایكردووه مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌یه‌كیش له كه‌ركووك بدرێته كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی پاش ئه‌وه‌ی هێزه ره‌شه‌كه‌ی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكووردا، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی ئه‌وه‌یكرد ده‌یانه‌وێت پاڵاوگه‌یه‌ك بۆ شاری كه‌ركووك دابنرێت، به‌ڵام به گووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، داواكراوه مۆڵه‌تی دانانی پاڵاوگه‌كه بدرێته كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی هێزه ره‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی كۆنترۆڵیكردوون، دەکەونە باشوورى کەرکووکەوە، کە چەند کۆگایەکى گەورەى نەوتى لەخۆگرتووەو لەژێر دەسەڵاتى کۆمپانیاى نەوتى باکوورە کە لەلایەن حکوومەتى به‌غداوه سەرپەرشتى دەکرێت. ئەو کۆمپانیایە هێڵى سەرەکى گواستنەوەى ئەو بەشە نەوته‌یه کە لەژێر دەسەڵاتى حکوومەتى عێراقە و رۆژانە له بەرهەمەکەى 100 هەزار بەرمیل نەوتى بۆ بەندەرى جیهانى تورکیا لێ هەناردە دەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24 راگەیاند، رێگەگرتن و راگرتنی هەناردەکردنی نەوت لەو ناوچەیە کاریگەری دەبێت لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەو بودجەیەی مانگانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانی پارێزگای کەرکووک، دەیداتە ئیدارەی ئەو شارە.