مه‌سرور بارزانی به‌شداری له پرسه‌ی حاجی فه‌قێ ئیسماعیل ده‌كات
كه‌سایه‌تی و ریشسپی دۆڵی بالیسان و خۆشناوه‌تی بوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2/3/2017 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو حاجی فه‌قێ ئیسماعیل شێخ وه‌سانی، كه‌سایه‌تی و ریشسپی دۆڵی بالیسان و خۆشناوه‌تی كرد.
دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد و رایگه‌یاند، هاوبه‌شی خه‌متانین و له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به گشت لایه‌كتان ببه‌خشێ.
له‌به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو وێڕای به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی مه‌سرور بارزانی رایانگه‌یاند، به‌شداریكردنی به‌ڕێزتان له خه‌م و په‌ژاره‌ی كه‌م كردینه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)