سه‌رۆك بارزانى پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ سعوديه دووپاتكرده‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌یسه‌ڵ بن مه‌نسور ئه‌لعتێبی كونسوڵی نوێی سعودییه له هه‌ولێر كرد.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌یسه‌ڵ بن مه‌نسور ئه‌لعتێبی كونسوڵی نوێی سعودییه له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا، كونسوڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه فه‌یسه‌ڵ بن مه‌نسور ئه‌لعتێبی سڵاوی پادشا و جێنشینی سعودیه‌ی به
سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند و خۆشحاڵیشی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعودییه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر هه‌نگاو بنێت، به‌تایبه‌تی له هەردوو كەرتی ئابووری و بازرگانی.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای ده‌بڕینی خۆشحاڵی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی نوێی سعودییه له هه‌ولێر، پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیە دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هاوكاریكردنی كاره‌كانی كونسوڵگه‌ریی سعودییه له هه‌ولێر ده‌ربڕی.
كونسوڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌كانیان ده‌ربڕی و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست ئاستی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وه ببێته بنه‌مایه‌كی باشتر بۆ هەردوولا.