په‌یامێك له كۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه
"رێگه‌نه‌ده‌ن ئاگر ئه‌و شه‌ڕه ته‌شه‌نه‌بكات"
K24 - هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له په‌یامێدا داوا ده‌كات كێشه و ململانێ ناوخۆكان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و رێگه‌نه‌درێت ئاگر ئه‌و شه‌ڕه ته‌شه‌نه‌بكات.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژه به هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوورییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و ئابووری ئێجگار سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و ئاینده‌یه‌كی نادیارلهڕووی دابه‌شبوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه چاوه‌ڕوانمانه".
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له خاك و شه‌ره‌ف و خاكی پیرۆزی نیشتمان له‌به‌رامبه‌ر دڕتدهترین و سه‌رسه‌خترین دوژمنانی مرۆڤایه‌تی شه‌و و ڕۆژیان لهیهكداوه و داستانی قاره‌مانێتی تۆمار ده‌كه‌ن".
داواش ده‌كات، كێشه گرفته ناوخۆییه‌كان وه‌لابنرێن و هه‌وڵه‌كان به هه‌موو هێز و توانایه‌ك له خزمه‌تی ئایینده‌یه‌كی گه‌شدا بن بۆ داهاتوو میلله‌ت و نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بێوچانمان بۆ ئه‌وه بێت كه كێشه و گرفتهناوخۆیی و لابهلاكانمان وه‌لابنێین و هه‌موو هێزو تواناكانمان ئازایانه و دڵسۆزانه بخه‌ینه خزمه‌تی دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان
كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه
له‌كاتێكدا گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و ئابووری ئێجگار سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و ئاینده‌یه‌كی نادیارلهڕووی دابه‌شبوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه چاوه‌ڕوانمانه, هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له خاك و شه‌ره‌ف و خاكی پیرۆزی نیشتمان له‌به‌رامبه‌ر دڕتدهترین و سه‌رسه‌خترین دوژمنانی مرۆڤایه‌تی شه‌و و ڕۆژیان لهیهكداوه و داستانی قاره‌مانێتی تۆمار ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستانیش له‌پێناوی سه‌رخستنی ئه‌زمونه‌كه‌یان به‌رگه‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و بێ مووچه‌یی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌گرن و له ڕه‌وشێكی ناجۆردا ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌رده‌به‌ن. كه‌چی به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆهه‌ینی 3ى ئادار گوێبیستی هه‌واڵی نه‌گریسی شه‌ڕ و پێكدادانێكی چه‌كدارانه‌ی نه‌خوازراوی نێوان دوو هێزی كوردستانی بووین, كه بۆنی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان براكانی لێدێت . ئێمه سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی توند و مه‌حكومكردنی ههرجۆرهشهڕێكی ناوخۆیی نێوان هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان, داواده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئاگری ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه خامۆشبكرێت و هه‌موولایه‌ك خۆڕاگربن و ئارامی ڕه‌وشه‌كه بپارێزن و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و كێشه‌یه به‌دیالۆگ و گفتوگۆ لهسهركێشهكانی نێوانیان بگه‌نە لێكتێگه‌یشتن و ڕێگانه‌ده‌ن ئاگری شه‌ڕه‌كه ته‌شه‌نه بكات و چیتر خوێنی ڕۆڵه‌ی كورد به‌ده‌ستی كورد نه‌ڕژێت و مه‌ڵۆ نه‌خرێته سه‌ر خه‌رمانی دوژمنانی گهلناحهزانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
گه‌لی ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی بوێرانه هه‌مووجۆره شه‌ڕ و پێكدادانێكی چه‌كداری براكوژی وناوخۆیی نێوان هێزولایه‌نه كوردیه‌كانی ته‌حریم و ته‌جریم كردووه , داواكارین كه هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان پابه‌ندبن به‌وبڕیاره‌وه , و ڕێگا نه‌درێت هیچ جۆره بیانوویه‌كی بۆدابتاشرێت و زوو به زوو كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن .
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خۆڕاگر و شۆڕشگێر
هێزولایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان
پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
داواكارم هه‌وڵی بێوچانمان بۆ ئه‌وه بێت كه كێشه و گرفتهناوخۆیی و لابهلاكانمان وه‌لابنێین و هه‌موو هێزو تواناكانمان ئازایانه و دڵسۆزانه بخه‌ینه خزمه‌تی دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان. دڵسۆزی بۆ كوردایه‌تی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ری ڕاسته‌قینه‌مان بێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسینمان و ڕزگاری یه‌كجاری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییمان .
بۆپێشه‌وه به ئومێدی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیكوردستان