"كێشه سه‌ره‌كییه‌كه بوونی په‌كه‌كه‌یه له شنگال"
ڤیان ده‌خیل داوای راگرتنی یاریكردن به ئاسایشی شنگال ده‌كات و په‌كه‌كه به‌هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانی شنگال و درووستبوونی شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانه و داواده‌كات كۆتایی به یاریكردن و گاڵته‌كردن به ئاسایشی شنگال بهێنرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڤیان ده‌خیل ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كه كردووه و گوتوویه‌تی" كێشه‌ی سه‌ره‌كی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له خاكێكدا كه به خاكی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق ناسراوه و بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، یان مانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی عێراقدا مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده ئێزدییه وه‌ك داوایه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گه‌وره‌بوونی كیشه‌كه بگرێت ده‌ڵێت" ئێمه متمانه‌یه‌كی ته‌واومان به سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سیاسه‌ته حه‌كیمه‌كانی له گه‌مارۆدانی قه‌یرانه‌كان و رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی عێراق و گه‌لی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بیقۆزنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كه كوردی ئێزدییه و له‌كاتی داگیركردنی ناچه‌كانی شنگال رۆڵێكی زۆری هه‌بووه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و گریانی به كوڵی له په‌رله‌مانی عێراق بووه باسی میدیاكانی جیهان، رایگه‌یاندووه" ئه‌وه‌ی روویداوه جێگه‌ی داخه و به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی شنگال و شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگاداركراوم دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه به‌ركه‌وتوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان تێكشكێنراوه.
ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی روویداوه مایه‌ی نیگه‌رانییه و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵكی شنگالی بریندار كه هێشتا خوێنی لێده‌چۆڕێت و به ده‌ست تاوانه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه به درێژایی ساڵ و نیوێك دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامیدا.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی به‌و هۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤیان ده‌خیل ده‌ڵێت:" داواكارم یاریكردن و گاڵته‌كردن به ئارامی و ئاسایشی شنگال رابگیرێت، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، په‌ناببنه به‌ر حیكمه‌ت و گفتوگۆ.