"فه‌رمان له قه‌ندیل وه‌رده‌گرن"
نوێنه‌رانی په‌كه‌كه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه توانای بڕیاردانیان نییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" كه له ناوچه‌كانی شنگالدا له ژێر ناوی جیاجیادا درووستكراون، له كاتی درووستبوونی كێشه و گرفته‌كاندا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له ده‌ست نییه و بۆ دوابڕیار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌ندیل.
هه‌رچه‌نده دوێنێ دوای شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال به‌ریوه‌چووه، به‌ڵام شاندی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌هێناوه‌ته‌وه، چونكه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا رایانگه‌یاندووه" بۆ دوابڕیار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌ندیل و له‌وێوه بڕیاڕ وه‌رده‌گرن".
په‌یامنێری كوردستان24 له شاره‌دێی سنونێ دوایین زانیارییه‌كانی ده‌رباره‌ی دانیشتنی نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه گواسته‌وه و گووتی" فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه دوێنێ نه‌یانتوانیووه دوا قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كه بكه‌ن و گوتوویانه ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای درووستبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێ هه‌ینی له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی خانه‌سۆر، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا شه‌ره‌كه رابگیرێت و ره‌وشه‌كه تا راده‌یه‌ك ئاساییبكرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌موو كێشه‌كان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان هه‌ر دوولادا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا په‌كه‌كه دواین قسه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه ده‌ست نوێنه‌ره‌كانی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ.
له‌ساڵی 2014 وه تا ئێستا په‌كه‌كه چه‌ندین هێزی خۆی به‌ناوی جیاجیاوه له ناوچه‌كانی شنگال درووستكردووه و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش له قه‌ندیله‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن.