په‌كه‌كه هێز كۆده‌كاته‌وه
زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و به زمانی توركی قسه‌ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خانه‌سۆر ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشكمه‌رگه كرد و ئاڵۆزیان له‌و ناوچانه‌دا درووستكرد، له دوێنێوه ده‌ستیانكردووه به كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشووری كوردستان و نزیك ناوچه‌ی خانه‌سۆر.
كوردستان24 زانیوویه‌تی كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی " شه‌دادیه و هۆلێ و قامیشلۆ"ی رۆژئاوای كوردستان كۆكراونه‌ته‌وه و به‌ره‌و سه‌رسنووری باشووری كوردستان له نزیك خانه‌سۆر هێنراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه، خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و به زمانی توركی قسه‌ده‌كه‌ن و له ناوچه‌كانی دیكه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24 راگه‌یاندووه" ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، ته‌نها رووداوێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بووه و ئیستا په‌كه‌كه له چوارچێوه‌ی پیلان و جوڵه‌یه‌كدا دژی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌جوڵێته‌وه و ئه‌و هه‌وڵه‌ش ئێران له پشتیه‌تی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه وه‌ك ئامرازێك بۆ دژایه‌تی و له‌مپه‌ر درووستكردن به‌كارده‌هێنن".