له شنگال چی روویدا و په‌كه‌كه چۆن هاته ناوچه‌كه
ورده‌كاریی رووداوه‌كانی ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر خاكی عێراق و باشوور و رۆژئاوای كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
داعش له سووریا زۆر به‌هێز ببوو، به پێچه‌وانه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه زۆربه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپاكه‌ی كه‌وتبووه ده‌ست نه‌یارانی، شه‌ڕ و ململانێ خوێناوییه‌كانی سووریا و فرهمینهبهری هێزه ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یاره‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش، بۆشاییه‌كی زۆری بۆ هێزێكی رێكخراوی خاوه‌ن بیری توندڕه‌وی ئایینی درووستكردبوو، كه له هه‌موو سوچێكی جیهانه‌وه توندڕه‌وه‌كانی بۆ خۆی په‌لكێش كردبوو، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا داعش ده‌ستی به جووڵه‌كرد و زۆرێك له ناوچه‌كانی سووریای به "پارێزگای ره‌ققه" شه‌وه خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
ئه‌وكات بارودۆخی سیاسی عێراقیش ته‌واو ناله‌بار بوو، به تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ناڕه‌زایه‌تی و جوڵه‌ی خه‌ڵك دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ستیپێكردبوو، ناوچه‌كه‌ش مۆڵگه‌یه‌كی دیاری توندڕه‌وه سوننه مه‌زهه‌به‌كان بوو، ئه‌وانه‌ی دوای رووخانی رژێمی به‌عس، له پرۆسه‌ی سیاسی نوێی عێراقدا هه‌ستیان به په‌راوێزخستن و پاشكۆیه‌تی ده‌كرد، پاشماوه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس و ئه‌وانه‌ی دژی نه‌هجی شیعه‌گه‌رایی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراق ده‌جوڵانه‌وه، له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا خاوه‌ن هێز و پێگه و سه‌نگ بوون.

بۆیه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی داعش به ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكات، خه‌ڵكی ناوچه‌كه زه‌مینه‌سازیی ته‌واویان بۆ ئه‌و پێشهاته كردبوو، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیس ده‌بینران، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ردباران ده‌كرا، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه دژی حوكمڕانی "نوری مالیكی" سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق بوو، وه‌ك خۆیان ده‌یانگووت" ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌هۆی ئه‌و زوڵم و زۆره بوو كه سوپا و پۆلیسی حكومه‌تی عێراق دژی دانیشتوانی پارێزگاكه ئه‌نجامیان ده‌دا".
به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه بۆ رێكخراوێكی توندڕه‌وی پاوانخوازی بانگه‌شه‌كار بۆ میراتی "خه‌لافه‌ت" وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگ بوو له كلۆری داردا، هه‌ر بۆیه زوو بارودۆخه‌كه‌ی قۆسته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمبێلی "پیك ئاپ" و ده‌یان چه‌كداره‌وه سنووری نێوان سووریا و عێراقیان بڕی و وه‌ك میوانێكی پێشتر ته‌داره‌ك بۆ سازكراو گه‌یشته ناو جه‌رگه‌ی شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
پێشوازیكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی داعش وه‌ك راپه‌ڕینێك بوو دژی حكومه‌تی عێراق، هه‌ر زوو هه‌زاران گه‌نج و پیری شاره‌كه و زۆرینه‌ی هۆزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا چوونه ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كه هێشتا نه‌یانده‌زانی چ بیركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌یه.

له رۆژی 10/6/2014 دا به یه‌كجاری داعش مووسڵی داگیركرد، یان راستره بگوترێت هێنرایه مووسڵ، چونكه 5 فیرقه‌ی سه‌ربازی و هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگاكه و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه جیاوازه‌كانی دیكه هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كرد، له‌وه‌ش خراپتر هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كان كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
چه‌ند رۆژێك دواتر له رۆژی 4 ی ته‌مووزی ساڵی 2014 دا بۆ یه‌كه‌مجار "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌لنووری مووسڵه‌وه ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك "خه‌لیفه"ی موسڵمانان ناساند.
ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای گه‌وره‌بوونی داعش بوو، چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی سوپا و پۆلیس و خه‌ڵكێكی ناڕازی له حكومه‌تی تایفه‌گه‌ریی به‌غدا، جوگرافیایه‌كی فراوان، پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار و بوونی ده‌یان هۆزی خاوه‌ن كاریگه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندی، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریزی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یان له سه‌دان كه‌سه‌وه گه‌یانده ده‌یان هه‌زار چه‌كدار.

سوپای عێراق نه‌ك ناوه‌ندی شاری مووسڵ، به‌ڵكو ته‌واوی پێگه‌كانی خۆیان له پارێزگاكه جێهێشتبوو، ناوچه‌كانی شنگال و زومار و ره‌بیعه و عه‌ینزاله و ته‌له‌عفه‌ر و سه‌ربازگه‌ی ستراتیژی كه‌سكێ و به‌نداوی مووسڵ و هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌یان چۆڵكردبوو، به‌شێك له‌و ناوچانه به تایبه‌تی شنگال و ده‌وروبه‌ری هێزێكی كه‌می پێشمه‌رگه‌ی لێ‌بوو، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی حكومه‌تی عێراق له ماوه‌ی 11 ساڵی پاش رووخانی رژێمی سه‌ددام حسێن، تا سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش و له‌و كاتیشه‌وه تا ئیستا هیچ هاوكارییه‌كی به‌رچاوی پێشكه‌ش نه‌كردون، هێزێك كه له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا كه ساڵی 2005 زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق بهڵیان بۆكرد و ئه‌وانی وه‌ك هێزێكی فه‌رمی و پاسه‌وانی هه‌رێم ناساندووه، به‌ڵام به درێژایی ته‌مه‌نی حكومه‌تی نوێی عێراق، نه مووچه نه بوودجه و نه راهێنان و نه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و هێزه ده‌ستوورییه له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه. به پێچه‌وانه‌وه، سوپای عێراقی هه‌موو ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی هه‌یبوو له مووسڵ كه‌وتبوونه ده‌ست داعش و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه درابووه گه‌نجانی به‌شێك له هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به تایبه‌تی عه‌ره‌به‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه، كه شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان پێ ئابڵۆقه‌دابوو.

هه‌ر چه‌نده داعش رووه‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی سامه‌ڕا و به‌غدا ملی ده‌نا و له سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی تاجی و ناوچه‌ی تارمیه‌ی نزیك به‌غدا، نزیكببووه‌وه، شه‌ڕی سه‌ره‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و وه‌ك خۆیان ده‌یانگووت" مه‌ترسییه‌كانی شیعه" دا ده‌كرد، به‌ڵام چەکدارانی داعش به هاوكاری به‌شێكی زۆری هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه،به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3ـی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر شاری شنگال، کە شارێکی کوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، دانیشتووانەکەی لە مەسیحی، کوردی موسڵمان و زۆرینەشیان له کوردانی ئێزدی پێکدێن.
ئه‌و هێرشه‌ی داعش جیاوازبوو له هێرشه‌كانی دیكه‌یان، ئه‌وان فه‌رمانی كووشتن و تاڵانكردن و به سه‌بیكردنی كچانی ئێزدیان به بیانووی ئایینییه‌وه دابووه چه‌كدار و هۆزه‌كانی ناوچه و ره‌وایه‌تی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانیان دابوو به گوێی چه‌كداره‌كانیاندا، هه‌ر بۆیه له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری شنگال و ناوچه ئێزدینشینه‌كان درا و ئه‌و هێزه كه‌مه‌ی پێشمه‌رگه‌ش كه له‌و ناوچانه بوون، به‌هۆی كه‌می ژماره‌یان و نه‌بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویست و چۆڵكردنی پێگه ستراتیژییه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپای هه‌ڵاتووی عێراقه‌وه، نه‌یانتوانی به‌ر به‌و شاڵاوه سه‌ربازییه ئامانجداره بگرن، هه‌ر بۆیه داعش ئه‌و پیلانه‌ی دایرشتبوو سه‌ریگرت وشنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داگیركرد، به‌شێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه روویانكرده چیای شنگال و ژماره‌یه‌كیان به دیل گیران و ژماره‌یه‌كیان كوژران و زۆرێك له ژنان و كچانی ئێزدیشیان وه‌ك سه‌بایا و ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ به ناوی ئایین ره‌وایه‌تیان پێدا و ده‌ستدرێژیان كردنه سه‌ر و كڕین و فرۆشتنیان پێوهدهكرن.

ئه‌و تاوانه هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند، ئێزدییەکان ، ئەو هێرش و کوشتوبڕەیان به کوشت‌وبڕ و فه‌رمانی ژمارە 73 ناوبرد، کە بە درێژایی مێژوو بەسەر کوردانی ئێزدی‌دا هاتووە.
دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن داعشەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هه‌رێمی کوردستان، بەڵێنی بە میر و هاووڵاتییانی کوردی ئێزدی و کوردستان بە گشتی دا، کە شاری شنگال رزگار دەکاتەوە و تۆڵەی شەهیدانی ئێزدی لەو رێکخراوە توندڕەوە دەکاتەوە.
له‌و كاته‌دا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی ئابڵۆقهدراوانی سه‌ر چیای شنگال خرابووه‌گه‌ڕ، هاوار و ناڵه‌ی ئێزدییه‌كان گوێی جیهانی ده‌زرینگانده‌وه، رۆژانه ژن و منداڵ به‌هۆی تینوویه‌تی و برسیه‌تییه‌وه ده‌مردن، به‌هۆی فرۆكه و هێلیكۆپته‌ره‌وه ده‌ستكرا به ناردنی ئاو و خۆراك و هه‌وڵه‌كانیش بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی گیرخواردووی سه‌ر چیاكه له هه‌موو لایه‌كه‌وه خرابووه‌گه‌ڕ، نزیكترین رێگه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بوو له سنووری رۆژئاوای كوردستان و له‌وێشه‌وه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ باشووری كوردستان و پێشوازیكردنیان له كه‌مپ و خێوه‌تگاكاندا.

به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال، به‌رنامه‌یان بۆ چوونه ئه‌و ناوچانه داڕشتبوو، چونكه له‌وكاته‌ی خه‌ڵكی و پێشمه‌رگه پێویستی به پاڵپشتی و هاندان و هاوكاریكردن بوو، تا بتوانرێت ریگه له پێشڕه‌وی چه‌كدارانی داعش بگیرێت كه هه‌موو هه‌رێمی كوردستانی له نه‌خشه‌ی "خه‌لافه‌ته‌كه‌یدا" رهشكردبوو، به‌ڵام په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له رێگه‌ی میدیاكانیانه‌وه وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شنگال و چه‌ند تۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌یان نیشانی جیهان ده‌دا و ده‌یانگووت" پێشمه‌رگه رایكرد".
ئه‌وكاته رێكخراوه خێرخوازه ناوخۆیی و بیانییه‌كان، كه‌وتبوونه كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه و چه‌ند هێلیكۆپته‌رێكی هێزی ئاسمانی عێراقیش، كۆمه‌كه‌كانی ده‌گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال، میدیاكان و رۆژنامه‌نووسانی ناوخۆیی و بیانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێلیكۆپتهرانهدا ده‌چوونه سهرچیاكه و سات به سات نه‌هامه‌تییه‌كانی كوردانی ئێزدی گیرخواردووی سه‌رچیاكه‌یان بۆ جیهان ده‌گواسته‌وه.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم ده‌ستیانكردبوو به په‌یوه‌ندیكردن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك تا ئه‌و خه‌ڵكه له‌و نه‌هامه‌تییه رزگاربكرێن، دۆخه‌كه هێنده ناله‌باربوو، په‌نا بۆ هه‌موو رێگایه‌ك ده‌برا، یه‌كێك له‌و رێگانه كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی ئارام بوو له بناری چیاكه‌وه بۆ ناو سنووری خاكی رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه كه بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی ئابڵۆقه‌دراوی سه‌ر چیاكه له بناری چیاكه‌دا هێشتا دژی داعش ده‌جه‌نگان، له‌ولاشه‌وه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداری په‌كه‌كه و یه‌په‌گه وه‌ك به‌شێك له كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه به‌شداریانكرد و توانرا به هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوونی گیرخواردووه‌كانی سه‌ر چیای شنگال له خاكی رۆژئاوای كوردستانه‌وه بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان خۆیان گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال و له‌و رۆژه‌وه ده‌ستیانكرد به چالاكی سیاسی و له‌ناو خه‌ڵكی بریندار و بیماری سه‌ر چیاكه‌دا بنكه و باره‌گایان درووستكرد، له‌وێشه‌وه جارێكی دیكه به چڕی ده‌ستیانكرد به بانگه‌شه بۆ نه‌هجی سیاسی و چه‌كداری خۆیان و وه‌ك فریادڕه‌سی كوردانی ئێزدی خۆیان ده‌ناساند.
له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌شه‌وه له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه پاڵپشتییه‌كی چڕ له‌و كه‌مپه‌ینه ده‌كرا، كه په‌كه‌كه‌ی وه‌ك فریشته‌ی فریادڕه‌س و پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك هۆكاری تووشبوونی خه‌ڵكه‌كه به‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌ناساند. ته‌نانه‌ت پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان، له‌و سه‌نگه‌ره‌وه سێره‌یان له نه‌یاره دێرینه‌كه‌یان (پارتی دیموكراتی كوردستان) گرت و بێ ره‌چاوكردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره داگیركراوه‌كه‌ی شنگال، چاویان له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی حكومه‌ت و سوپای عێراقی پۆشی وههڵمهتهكهیان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه چڕكرده‌وه.
سه‌ره‌تای داكوتانی ره‌گی په‌كه‌كه له چیای شنگاله‌وه ده‌ستیپێكرد و كاریان له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كرد كه ئاماده نه‌بوون چیاكه چۆڵبكه‌ن و له چاوه‌ڕوانی رزگاركردنی ناوچه‌كانیاندا مابوونه‌وه.

رۆژ له دوای رۆژ پێشمه‌رگه زیاتر رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه ده‌بووه‌وه، په‌لاماره‌كانی داعش ته‌واوی سنووری 1050 كیلۆمه‌تری خاكی كوردستانی ته‌نیبوو، رۆژانه ته‌رمی شه‌هید ده‌گه‌ڕایه‌وه شار و گونده‌كان، تا ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری شاری هه‌ولێریدا و له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا مه‌ترسی شه‌ڕ گه‌یشتبووه خوارووی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وكات مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ( (Hard talkی كه‌ناڵی BBC بریتانی باسی له مه‌ترسییه‌كانی پێشڕه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی:" له راستیدا بۆ ئێمه، گه‌شه‌ی خێرای داعش له ده‌سپێکی شه‌ڕه‌کانیان له سوریا و په‌ره‌سه‌ندیان بۆ رێکخراوێکی گه‌وره‌تر، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو. ئێستا ده‌توانم پێت بڵێم، که له راستیدا ئێمه روبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه نه‌ک ته‌نها رێکخراوێکی تیرۆریستی. ئه‌وان ئێستا ژماره‌یان زیاتر بووه و ناوچه‌ی زیاتریان کۆنترۆڵ کردووه و چه‌کی زیاتر و پێشکه‌وتووتریان که‌وتۆته ده‌ست. شکستهێنانی سوپای سووریا و عێراق ده‌سه‌ڵات و هێزی زیاتری له‌وه پێ به‌خشیوون که ئه‌مڕۆ ئێمه رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه".

مه‌سرور بارزانی ئه‌وكات ئه‌وه‌شی گووت:" پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان ئه‌م شه‌ڕه ده‌کات نه‌ک ته‌نها بۆ عێراق. داعش رێکخراوێکه هیچ سنورێک نا ناسێت و باوه‌ڕی به‌هیچ مافێکی مرۆڤ نییه و رێز و حورمه‌تی بۆ هیچ پێکهاته‌یه‌کی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی نییه. ئێستاش ئێمه له کوردستان 2/1 ملیۆن ئاواره‌مان هه‌یه، نزیکه‌ی 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریمان هه‌یه، زیاتر له هه‌زار په‌نابه‌ری مه‌سیحیمان هه‌یه، که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه رایان کردووه و هاتوونه‌ته کوردستان و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی دیکه‌ی عه‌ره‌بی سوننه و خه‌ڵکی دیکه‌ش په‌نایان بۆ کوردستان هێناوه. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه هاتوونه‌ته کوردستان تا هه‌ست به ئارامی و پارێزراوی بکه‌ن، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی ئێمه‌یه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه بپارێزین و هه‌رێمی کوردستان بپارێزین و به‌شدار بین له هێنانه‌ئارای دۆخێکی باشتر بۆ عێراق. ئه‌مه شه‌ڕێکه ئێمه له‌جیاتی هه‌موو ناوچه‌که و دنیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
گه‌وره‌بوونی داعش و توانا و هێزی داعش له‌سه‌رووی پێشبینی و زانیارییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكاش بوو، هه‌ر بۆیه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا له 9ی ئابی 2014 گوتی: پێشکه‌وتن و پێشڕه‌وی داعش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زۆر زیاتره له‌وه‌ی که ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشبینیان ده‌کرد، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکاش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه".

ئه‌وكات كه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی داعش جیهانی داگرت، هێدی هێدی ده‌ستكرا به هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ره‌تا هاوكارییه‌كان زۆر كه‌م و سنووردار بوون، هه‌میشه به‌رپرسانی پێشمه‌رگه داوایان ده‌كرد كه بۆ رێگه‌گرتن له پێشڕه‌وی و تاوانه‌كانی داعش، پێویستمان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتووه، چونكه چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی سوپای عێراق و سووریا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌و گرووپه، كه سه‌دان خۆكوژیان به‌و چهكانهوه ده‌نارده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دوای ئه‌وه ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر ده‌ركیان به مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد و له رۆژی 5/9/2014 هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دژی رێكخراوی داعش پێكهێنرا و زیاتر له 60 ده‌وڵه‌تی جیهان له ژێر چه‌تری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا هاتنه مه‌یدانی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" كه تا ده‌هات سنووری "خه‌لافه‌ت" ه‌كه‌یان فراوانتر ده‌بوو.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زه‌وی و هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زۆریش خرایه به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق، كه دوای لادانی مالیكی له حوكم چووه قۆناغێكی نوێوه و سوپای عێراق، له راكردن و جێهێشتنی سهنگهرهكانیانهوه كه‌وتنه قۆناغی به‌رگری و دواتر هێرشكردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆرێك له شار و ناوچه‌كانی وه‌ك، پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و فه‌لوجه و دواتر ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا كه له رۆژی 17/10/2016 ده‌ستیپێكرد و پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی شكاند و زۆرینه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگاكه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه و ده‌رگای بۆ هێزه‌كانی عێراقیش كرده‌وه تا بۆ كۆتاییهێنان به داعش له مووسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ن.

له رۆژی 11/14/ 2015 سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵكرایه‌وه، پێشتر ناوچه‌كانی ره‌بیعه و زومار و سنونێ و عه‌ینزاله و ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵكرابوو، پێشمه‌رگه چه‌ندین جار و بۆ ماوه‌ی درێژ به‌هۆی بوونی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌وه كه له‌و بۆشاییه‌دا هاتبوونه ئه‌و ناوچانه‌وه، پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ریان دواخست، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه كه ناوی جیاجیان له خۆیانناو و رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بوون له ناوچه‌كه، كێشه‌یان بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش درووستكردبوو، هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و پاره وه‌ربگرن، به‌غدا به رێنوێنی ئێران به‌شیكی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌ی خسته ناو به‌رنامه‌ی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و تا ئیستاش له‌و رێگایه‌وه پاره و چه‌ك و بوودجه‌یان پێده‌درێت.
رۆژنامه ناوداره‌كانی ئیسرائیل چه‌ند جارێك ده‌رباره‌ی مه‌رامی مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له چیای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له زاری سه‌رچاوه‌ی شاره‌زا و ئاگاداره‌وه نووسییان" ئه‌و چیایه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی سه‌ربازییه، كاتی خۆی رژێمی سه‌ددام له‌وێوه موشه‌كی ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب كردووه، ئێستاش ئێران مه‌به‌ستییه‌تی هێزێكی سه‌ر به خۆی له‌و ناوچانه‌دا بمێننه‌وه، تا هه‌م رێڕه‌وێكی وشكایی ئارام بۆ ئێران له‌گه‌ڵ سووریا بپارێزن، هه‌م ئه‌و پێگه ستراتیژییه له ده‌ست دۆستانیدا بێت".
بۆیه دوای چه‌ندین جار داواكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی خۆجێی شاره‌كه، هێشتا په‌كه‌كه ئاماده‌نییه ئه‌و ناوچانه چۆڵبكات و ده‌ڵێن:" ئه‌وان بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه هاتوون".
له‌و ماوه‌یه‌دا په‌كه‌كه له رێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی خۆیه‌وه بیرۆكه و پرۆژه‌ی دابڕینی شنگال و ده‌وروبه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به گوێی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا داوه، تا ئیستاش هاوشێوه‌ی ئیداره خۆسهرییهكانی رۆژئاوا هه‌مان پلانیان بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش هه‌یه، ئه‌و خۆسه‌ریانه‌ی به‌ره‌نجامی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌ی رژێمی سووریا و باڵی رۆژئاوای په‌كه‌كه بوو، بۆ تێپه‌ڕاندی قۆناغی ململانێكانی ناو سووریا تا بۆ ئه‌سه‌د بیپارێزن.

له‌وباره‌یه‌وه هه‌فته‌نامه‌ى (زه نهيشنى) ئه‌مريكى كه كۆنترين و پڕخوێنهرترين گۆڤاره و له ساڵى 1865ه‌وه ده‌رده‌چێت، له رێگه‌ی ریپۆرته‌ره ناودارهكهیهوه به ناوی، رۆى گهتمهن، كه له بوارى لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوون كارده‌كات. دوای ئاماده‌كردنى به‌دواداچوونه‌كه‌ى كه شه‌ش مانگى خاياندبوو نووسی:" رۆژئاواى كوردستان به ته‌واوى له ژێر هه‌ژموونى ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د دايه".
هه‌روه‌ها هاتووه: پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشياكانى سه‌ر به يه‌په‌گه‌دا زۆر به روونى ده‌بينرێت.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، دۆخه‌كه به ئاستێكه هه‌ست ناكرێت هيچ جۆره ئازادى و ديموكراسييهك له ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌بێت. به هۆى ئه‌و ره‌وشه و شه‌ڕ له ناوچه‌كه نزيكه‌ى 300 هه‌زار كه‌س له هاووڵاتيانى رۆژئاوا ئاواره‌ى باشوورى كوردستان بوون و 200 هه‌زاريشيان چوونه‌ته توركيا.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌دواداچوونه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا، پارتى يه‌كێتى ديموكرات، په‌يه‌ده به جياواز له په‌كه‌كه ده‌بينێت، به‌ڵام ريپۆرتهرى به‌دواداچوونه‌كه ده‌ڵێت: هيچ جياوازييه‌كيان نييه و كۆپى يه‌كن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: زۆر كه‌سى ديكه‌ش ئه‌مه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه جياواز نيين و يه‌كن.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و واقيعه‌ى رۆژئاواى كوردستان كه له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى سووريا كه‌وتووه‌ته ده‌ست په‌يه‌ده، چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ناسر كه يه‌كێكه له به‌رپرسه باڵاكانى رژێمى ئه‌سه‌د له حه‌سه‌كه و به‌رپرسى موخابه‌راتى رژێمى ئه‌سه‌د دا كردووه و ئه‌ويش له وه‌ڵامدا وتوويه‌تى: له مانگى ئازارى 2011 له ديمه‌شق، به‌رپرسانى په‌كه‌كه و حكومه‌تى سووريا كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان كردووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به په‌كه‌كه گوتراوه، ئێمه ئێوه‌مان دامه‌زراندووه و له 1983ه‌وه پاڵپشتيتان ده‌كه‌ين، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌يه ئێوه‌ش كارێك بۆ ئێمه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شى گوتوه: له سه‌رده‌مى حوكمى حافز ئه‌سه‌ددا زۆر جار له‌سه‌ر داواى ئێمه له لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه هێرش ده‌كرايه سه‌ر توركيا.
هه‌روه‌ها گوتويهتى: ئێمه زۆر هاوكارى ئه‌و هێزانه‌مان كرد. تا له‌و ناوچانه‌دا خۆيان رێكبخه‌ن و خۆيان به‌ڕێوه به‌رن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نيوه‌ى قازانجى نه‌وت له‌و ناوچه‌يه بۆخۆيان به‌كاربهێنن و له لايه‌ن سوپاى سوورياشه‌وه چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازييان بۆ دابينكراوه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى موخابه‌راتى رژێمى ئه‌سه‌د له حه‌سه‌كه باس له رۆڵى قاسم سوله‌يمانى له‌و نێوه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رۆڵێكى گرنگى له نێوه‌ندگيرى په‌كه‌كه و سووريادا هه‌بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له پايزى 2011دا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى زۆر گرنگ به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چووه و له‌و كۆبوونهوهيهشدا ساڵح موسليم هاوسه‌رۆكى ئێستاى په‌يه‌ده به‌شدارى كردووه.
ئه‌و كاته ساڵح موسليم له لايه‌ن حكومه‌تى سوورياوه سكاڵاى له سه‌ر بووه. به‌ڵام قاسم سوله‌يمانى هه‌وڵيدا په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و دووانه باش بكات.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌شدا بوو كه بڕيار درا ئيداره‌ى ناوچه كوردييه‌كانى سووريا بدرێته ده‌ست په‌يه‌ده وه‌ك قاميشلۆ و عامودا و سه‌رێ كانى و هه‌ندێ ناوچه‌ى ديكه.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ريشدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سه‌ر به هێزه‌كانى ئه‌سه‌د له‌و ناوچانه بمێننه‌وه و بوونيان هه‌بێت.
.jpg)
ئه‌و رێككه‌وتنه وایكردووه، تا ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه‌ی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان به‌رێوه‌ی ده‌بات، ده‌رفه‌تی كار و چالاكی سیاسی به هیچ پارتێكی دیكه‌ی جیاواز له خۆیان نه‌ده‌ن و رۆژانه كادیر و لایه‌نگران و به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه نه‌یاری راسته‌قینه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دن، بخه‌نه زیندانه‌كان و باره‌گاكانیان بسوتێنن. هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و هێزه وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌تێكی وه‌رگرتووه و چاوه‌ڕوانه رۆژێك بێت، وه‌ك ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری منبج راده‌ستی حكومه‌تی سووریای بكاته‌وه.

شه‌ڕی كۆبانێ
كۆبانێ شارێكی رۆژئاوای كوردستانه، داعش وه‌ك شنگال په‌لاماری ئه‌و ناوچهیهشیدا، خه‌ڵكێكی زۆری كوشت و شاره‌كه‌شی له خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵكرد و ئاواره‌ی توركیا و باشووری كوردستان بوون.
له رۆژی 13/9/2014 داعش به فراوانی په‌لاماری شاری كۆبانێی دا، تا رۆژی 2/10/2014 چه‌كدارانی داعش توانیان 350 گوند و شاره‌دێ له كۆبانێ داگیربكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه 300 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره بوون، ئه‌و ژماره‌یه تا مانگی 1 ی ساڵی 2015 زیادیكرد و گه‌یشته 400 هه‌زار كه‌س.
شه‌ڕ گه‌یشته ناو ناوه‌ندی شاری كۆبانێ، ئه‌و شاره‌ی سه‌نته‌ری كانتۆنێكی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری په‌یه‌ده بوو، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر شاره‌كه وێران ده‌كرا و گه‌ڕه‌كی زیاتر ده‌كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، شاره‌كه خه‌ریكبوو به یه‌كجاری ده‌كه‌وت.
.jpg)
له 31/10/2014 پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم، ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتی توركیا، یه‌كه‌م كاروانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه ره‌وانه‌ی شاری كۆبانێ كرد، ئه‌و رۆیشتنه وه‌ك چوونی مسته‌فا بارزانی و پێشمه‌رگه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی كۆماری كوردستان ناوده‌برا، خه‌ڵكی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان فرمێسكی شادیان ده‌ڕشت و له شار و گونده‌كانی باكووری كوردستان ئاپۆڕای خه‌ڵك بۆ گوڵبارانكردنی پێشمه‌رگه رێگاكانی داپۆشیبوو.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به چوار كاروانی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌شداری شه‌ڕی شارهكهیانكرد، هاپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه به فرۆكه كه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ولێره‌وه فه‌رمانیان وه‌رده‌گرت، پێكه‌وه بوونه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پێشڕه‌وی زیاتری داعش و به‌ڵانسی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌ڕڤانه‌كانی باڵی رۆژئاوای په‌كه‌كه گۆڕا.
رۆژی 27/1/2015 توانرا داعش له سه‌نته‌ری شاری كۆبانێ ده‌ربكرێت و رۆژی
2/2/2015 چه‌كدارانی داعش بۆ دووری 25 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌كه دوورخرانه‌وه.
دواین كاروانی پێشمه‌رگه له رۆژی 29/4/2015 كۆتایی به ئه‌ركی به‌شداریكردنیان له رزگاركردنی كۆبانێ هات و فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشووری كوردستان پێدرا و گه‌ڕانه‌وه.

ره‌وشی شه‌ڕ و داگیركارییه‌كانی داعش له شنگال و كۆبانێ چوون یه‌ك بوو، خاك و ناوچه‌یه‌كی زۆر كه‌وته ده‌ست داعش، ئه‌وه‌ی جیاوازبوو له شنگال، شكستی سوپا و هه‌ڵاتنی هێزه‌كانی عێراق و ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه بوو كه كه‌وته ده‌ست ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه و هۆزه‌كانی ناوچه‌كه، پێشمه‌رگه‌ش چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی له ده‌ستدا نه‌بوو، تا ئه‌وه‌ی دواتر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسییه‌كانی داعشی بۆ ده‌ركه‌وت و ده‌ستیكرد به هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه. له‌و كاته‌شه‌وه به‌رده‌وام داعش پاشه‌كشه‌ی پێكرا تا ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌شێكی زۆر كه‌می خاكی باشووری كوردستاندا ماون.
به‌شێكی ئه‌و ناوچانه‌ش له سنووری شنگاله، ئه‌و ناوچانه‌ی دوای زیاتر له ساڵیك و دوو مانگ له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری، هێشتا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه، كه له سه‌ره‌تای داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن داعش و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازكردنی خه‌ڵكی ئابڵۆقه‌دراوی سه‌ر چیای شنگال هاتن، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.

به‌رپرسانی پێشمه‌رگه بوونی ئه‌و هێزانه به گرفت له به‌رده‌م كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه‌ی خاكی باشووری كوردستان ده‌زانن كه هێشتا له سنووری شنگال به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه.
ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش به رێگریكردن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ شنگال و ناوچه ئێزدینشینهكانیان ناوده‌به‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك سوپاسی ئه‌و هێزانه‌ی كرد كه توانیبوویان هاوكارییه‌كی لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه دوای سوپاسگوزارییهكه داوایان ده‌كرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه‌ی باشووری كوردستان، كه هێشتا كێشه‌ی یهكلایكردنهوهشیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكاش چه‌ند جارێك هه‌مان داواكاریان له چه‌كدارانی په‌كه‌كه كردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هێزه بڕیاری جێهێشتنی ناوچه‌كه‌ی نه‌داوه، سه‌ره‌نجام گرژی درووستبووه، چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایانگه‌یاندووه، كه‌س ناتوانێت له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا رێگه له جوڵه‌ی پێشمه‌رگه بگرێت، به‌ڵام په‌كه‌كه رۆژی هه‌ینی رابردوو 3/3/2017 ئه‌و كاره‌ی كرد و رێگه‌ی به چوونی كاروانێكی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی خانه‌سۆر گرت. سه‌ره‌نجام شه‌ڕ درووستبوو، قوربانی لێكهوتهوه.
ئێستا خه‌ریكه كۆتایی داعش نزیكده‌بێته‌وه، ئایندهی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له پرسه گه‌رمه‌كانی قۆناغی دوای داعش، به‌ڵام به‌رپرسانی باشووری كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش، بوونی په‌كه‌كه له مه‌یدانه‌كه‌دا وه‌ك گرفتێكی گه‌وره ده‌بینن، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌یدانه‌كه له داعش‌یش چۆڵبكرێت، هێشتا هێزێكی چه‌كداری تێدایه كه وه‌ك جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای هه‌رێمی ده‌بینرێت.
ئێران یه‌كێكه له‌و میحوه‌رانه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نایانه‌وێ سه‌رووتر له‌و هه‌ڵكشانه‌ی ئێستای له عێراق هه‌ڵكشاوه، لوتیان به‌ر دیواری سنووره‌كانی بكه‌وێت، په‌كه‌كه‌ش وه‌ك پارێزه‌ری ئه‌و دیواره ده‌بینن، چونكه له سووریا، رژێمی ئه‌سه‌د كه هاوپه‌یمانی ئێران و رووسیایه و په‌كه‌كه و ئیداره خۆسهرییهكانی رۆژئاواش به‌شێكن له رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه، نایانه‌وێت لێره‌ش درزێكی دیكه بكه‌وێته نه‌خشه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
به‌رپرسانی باڵای باشووری كوردستانیش كه بۆ قۆناغی دوای داعش و قۆستنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی له‌باری پاش ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌خشی، هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌موو ئاسته‌كاندا ده‌ستپێكردووه، په‌كه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا وه‌ك دڕكی مهم و زینی به‌رده‌م ئه‌و خه‌ونه له مێژینه و ئه‌و مافه ره‌وا و زه‌وتكراوه ده‌بینن.