فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان داوا له په‌كه‌كه ده‌كات شنگال و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بكات
فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
K24 - هه‌ولێر:
فەرماندەيی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە پەکەکە ده‌كات ناوچه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری بەجێبێڵن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، شنگال و ناوچەکانی دەووروبەری بەشێکە لەکوردستان و ماوەیەکە پەکەکە هێزێکی زۆر هێناوەتە ئەو ناوچەیە.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆكراوه، هێنانی هێزی پەکەکە بۆ ئه‌و ناوچەیە دژی خواستی ئێزیدییەکانە و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، چەکدارانی پەکەکە لەشنگال مووچە لەحەشدی شەعبی وەردەگرن.
فەرماندەيی هێزە چەکدارەکان دوپاتیشیده‌كاته‌وه، بەرپرسانی ئیداریی شنگال و چڤاتی رۆحانی ئێزدی، داوایان لە پەکەکە کردووە ناوچەکە چۆڵ بکەن.
بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌ش، فه‌رمانده‌يی هێزه چه‌كداره‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیکەی هەشت هەزار ئێزیدی لەریزەکانی پێشمەرگەدان تاوەکو ناوچەکە بپارێزن.