لە چوار رۆژدا تەنیا 2 جار خواردنیان بەسەر دابەش دەكرێت

ھاوسەرەكان بەھۆی وەرگرتنی خواردن و سوتەمەنی بە نۆبە دەخەون

K24 - مووسڵ

ماوەی یەك ھەفتەیە كەمپی حەمام عەلیل  بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای مووسڵ كراوەتەوە، سەرەڕای دابین كردنی شوێنی تایبەت بۆ نیشتەجێبوونی ئاوارەكان، بەڵام لە بارودۆخێكی سەختدا دەژین بە جورێك كە لە ماوەی چوار رۆژدا تەنیا دووجار خواردنیان بە سەر دابەش دەكرێت، ئاوارەیەكی ئەم كەمپە بە خۆی و خێزانەكەی لە بەر نەبوونی كەلوپەل پێویست بۆ گەرم كردنەوە بە نۆبە دەخەون و داواكارن ھاوكاریان زیاتر بكرێ.

Fly Erbil Advertisment