له هه‌ولێر هه‌وڵی كوشتنی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌درێت
یه‌كێتی و په‌كه‌كه به به‌رپرسیار ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نیازی معمار ئۆغڵۆ، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو، ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه، گرووپێكی چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ری و ئه‌ویش به ته‌قه‌كردن وهڵامیداونهتهوه و رزگاربووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، معمار ئۆغڵۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه:" ئه‌مه هه‌ولێكی نه‌زۆكه و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و كورده‌كانی دووزخورماتوو به به‌رپرسیار ده‌زانم و ئه‌مه چواره‌مین جاریشه له شاری هه‌ولێر رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بمه‌وه".
نیازی معمار ئۆغڵو توركمانێكی خه‌ڵكی دووزخورماتووه و له ساڵی 1956 له دایكبووه.
كه‌سێكه به داكۆكیكاری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ساڵی 2009 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بووه.