گۆڕان له ههوڵهكانى يهكێتى و يهكگرتوو نيگهرانه
بەرپرسانی یەکێتی و یەکگرتوو دەڵێن نەخشەڕێگا و پرۆژەکەیان دژ نیە بە پرۆژە 4 قۆڵی و 3 قۆڵیيەکانی پێشتر.
K24 – ههولێر:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەخشە رێگایەکی ههشت خاڵی رانەگەیەنراو بەشێوەیەکی فەرمی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش پرۆژەیەکی رێگا چارەسەری 10 خاڵی لەبەردەستە، ھەرچی یەکگرتووە پرۆژەکەی لەگەڵ پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ تاوتوێ کردووە.
بەرپرسانی یەکێتی و یەکگرتوو دەڵێن نەخشەڕێگا و پرۆژەکەیان دژ نیە بە پرۆژە 4 قۆڵی و 3 قۆڵیيەکانی پێشتر.
بزووتنەوەی گۆڕانیش نیگەرانە لەوەی بەو پرۆژانە ئەو دوو حزبە رۆڵی نێوەندگیر ببینن لەنێوان ئەوان و پارتی دیموکراتی کوردستان و کێشەکان تەنھا وەک کێشەی دوو حزب پیشان بدەن.