ژنێك ده‌بێته‌ ئومێدى منداڵانى په‌نابه‌ر

چاودێری خه‌سوه‌ كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌میش چوار منداڵه‌ بێ باوكه‌كه‌ى به‌خێو ده‌كات.

K24 – هه‌ولێر:

ئافره‌تێكی په‌نابه‌ری سووری له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ له‌ خانوێكی بچوكدا، هه‌م چاودێری خه‌سوه‌ كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌میش چوار منداڵه‌ بێ باوكه‌كه‌ى به‌خێو ده‌كات. ئه‌و ئافره‌ته‌ كه‌ له‌لایه‌ك دایكایه‌تی بۆ منداڵه‌كانی ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بووه‌ته‌ هیوا و ئومێدیش بۆ منداڵانی په‌نابه‌ر.