حزبهكانى رۆژههڵاتى كوردستان پهيامێك ئاراستهى گهلى كورد له رۆژههڵات دهكهن
بەرامبەر بە ھەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرتەسك كردنەوەی بەرێوەچوونی مەراسمەكانی نەورۆز بوەستنەوە
K24 – ههولێر:
شەش حزبی رۆژھەڵاتی كوردستان دوای كۆبوونەوەیان لە بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و تاوتوێ كردنی پرسەكانی پەیوەست بە رۆژھەڵات لە پرێس كۆنفرانسێكدا داوایان لە خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان كرد بەرامبەر بە ھەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرتەسك كردنەوەی بەرێوەچوونی مەراسمەكانی نەورۆز بوەستنەوە و بە یەكگرتوویی نەورۆزی ئەمساڵ بەڕێوەبەرن.