پاشماوەكانی شەڕ مووسڵی داپۆشیووە
گەڕەكەكانی مووسڵ پاك نەكراونەتەوە و ھیچ خزمەتگوزارییەك نییە
K24 - مووسڵ
ئەو گەڕەکانەی لە مووسڵ ئازادکراون جگە لە وێرانکارییەکان، تا ئێستا ھیچ خزمەتگووزارییەکیان پێنەگەیشتووە، زۆربەی گەڕەکەکان لە پاشماوەکانی شەڕ پاک نەکراونەتەوەو زبڵ و خاشاکیش کووچەو کۆڵانەکانی داپۆشیوە دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانیش وەکو پێویست نین و بەھۆی ئەوەی دووساڵە مووچەی مامۆستایانیش نەدراوە دەوام لە زۆربەی قوتابخانەکاندا ناکرێت.