"سه‌ركرده‌ی كورده یه‌هوودییه‌كانی ئیسرائیل" كۆچی دواییكرد
ته‌مه‌نی 117 ساڵ بووه و له هه‌رێمی كوردستان له‌دایكبووه
K24 - هه‌ولێر:
بەتەمەنترین حاخامی جووه‌كان لەسەرتاسەری جیهاندا ناوی حاخام (زەكەریا بەراشی)یه، ئه‌و كورده و له هەرێمی كوردستان له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
حاخام زه‌كه‌ریا زۆر بایه‌خی به كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌دا و هه‌میشه دڵی له كوردستان بووه.
رابی "زه‌كه‌ریا به‌راشی" یه‌كێك بوو له كه‌سه پێشه‌نگه‌كان له ئیسرائیل، ساڵی 1900 له دایكبووه و له شاری قودس ژیاوه، خاوه‌نی 8 منداڵ بووه، به‌ڵام 3 له منداڵه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژیاندا نه‌ماون.
دوای خۆی 29 نه‌وه‌ی جێهێشتووه، له نه‌وه‌كانیشی 72 منداڵ و له منداڵی نه‌وه‌كانیشی 24 منداڵی دیكه‌ی هه‌یه.

زه‌كه‌ریا به‌راشی له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردووه و له خانه‌واده‌یه‌كی حاخام له دایكبووه، باوكی خاوه‌نی 10 منداڵ بووه، به‌ڵام 7 منداڵیان كه ده‌كاته برا و خوشكی رابی زه‌كه‌ریا هه‌ر به منداڵی مردوون.
ساڵی 1936 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و 3 منداڵی‌دا چوونه‌ته ئیسرائیل و وه‌ك كرێكاری بیناسازی كاریكردووه.
حاخام زه‌كه‌ریا به‌راشی یه‌كیك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی كورده یه‌هوودییه‌كان له ئیسرائیل و گۆڤارێكیان به كوردی ده‌ركردووه.
له ساڵی 1950 له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردن له شاری قودس كاریكردووه و له ساڵی 2012 له لایه‌ن لیا ونیس بریكاری وه‌زیری به ساڵاچووان، بروانامه‌ی شه‌ره‌فی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كه‌س پێبه‌خشراوه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نازناوی" سه‌ركرده‌ی نافه‌رمی كورده یه‌هوودییه‌كانی ئیسرائیلی لێنرابوو".