یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان یان مردن
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له مووسڵه‌وه باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی کۆمەڵگەی فەرمانگە حكومییەكانی شاری موسڵی راگەیاند.
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، دوای گەیشتنی بە موسڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەكانیان كۆمەڵگەی فەرمانگە حكومییەكانی موسڵیان كۆنتڕۆڵكرد و بەمەش دڵی موسڵ كۆنتڕۆڵكرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش ناتوانن له شاره‌كه رابكه‌ن و ته‌نها دوو رێگه‌یان له پێشە، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ده‌بێت یان خۆیان بەدەستەوە بدەن، یان دەبێ بكوژرێن.