عه‌بادى گه‌يشته هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له رێى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له رێى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازييان له عه‌بادى كرد.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر، عه‌بادى سه‌ردانى به‌شه رزگاركراوه‌كه‌ى مووسڵى كرد و له‌وێ هێزه‌كانى سوپاى عێراقى به‌سه‌ر كرده‌وه.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عه‌بادى رایگەیاند، ھێزەكانیان كۆمەڵگەی فەرمانگە حكومییەكانی موسڵیان كۆنتڕۆڵكرد و بەمەش دڵی مووسڵ كۆنترۆڵكرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ناتوانن له شاره‌كه رابكه‌ن و ته‌نها دوو رێگه‌یان له پێشە، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی ده‌بێت یان خۆیان بەدەستەوە بدەن، یان دەبێ بكوژرێن.