مه‌سرور بارزانی: گه‌لی كورد ئاواره‌یی زۆری بینیوه و له مه‌ینه‌تی ئاواره‌كان تێده‌گات
سعوودیه چاوی له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز بن محه‌مه‌د ئه‌لره‌بیعه، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگا شا سه‌لمان، بۆ هاوكاری مرۆیی كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان زۆر باش له مه‌ینه‌تی ئه‌و په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوانه ده‌گات، كه له‌به‌ر شه‌ڕو توندوتیژه‌كانه‌وه هانایان بۆی هێناوه.
له دیدارێكدا میكانیزمی دابینكردنی هاوكاری و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان و فره‌وانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیا له بواره جیاجیاكاندا تاوتوێكرا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌زگای شا سه‌لمانی سعوودیا سوپاسی خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ میوانداریكردن و یارمه‌تیدانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و لێقه‌وماوانی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان و ئاماده‌یی سعوودیه‌ی بۆ دابینكردنی یارمه‌تی مرۆیی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی دابینكردنی خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه چاویان له فره‌وانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا. له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی وێڕای سوپاسكردنی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان، باسی له فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی گه‌لی كوردستان له قۆناغه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گه‌لی كوردستان به‌وپێیه‌ی خۆی مه‌ینه‌تی و ئاواره‌یی زۆری بینیووه، بۆیه زۆر باش له مه‌ینه‌تی ئاواره و لێقه‌وماوان ده‌گات، كه له‌به‌ر شه‌ڕو توندوتیژه‌كانه‌وه هانایان بۆی هێناوه و رایگه‌یاند، له‌م بواره نه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه له‌لایه‌ن عێراق وه‌كو پێویست هاوكاری هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه و عێراق نه‌ك هه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو زۆرجاریش رێگری كردووه و ئاسته‌نگی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان دروست كردووه.