له 2020 رۆژانه بازار 104مليۆن به‌رميلى نه‌وتى ده‌وێت
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه دوا راپۆرتی خۆی له باره‌ی دۆخی بازاری وزه و پاشه‌ڕۆژی نه‌وت بڵاو كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه دوا راپۆرتی خۆی له باره‌ی دۆخی بازاری وزه و پاشه‌ڕۆژی نه‌وت بڵاو كرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، تا ساڵی 2020 ئاستی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 104 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوهته، زیادبوونی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وت كه‌متربێت له داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت بۆیه‌ش بازاڕی نه‌وتی جیهان پێویستی به‌وه‌یه ئاستی وه‌به‌رهێنان 20% زیاد بكرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كۆمپانیای ئارامكۆى عه‌ره‌بستانى سعووديه رایگه‌یاندووه، تا مانگی حوزه‌يرانى ئه‌مساڵ بازاری نه‌وت هاوسه‌نگی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێته‌وه هه‌روه‌ها پلانی فرۆشتنی پشكه‌كانیشیان به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی خۆیان بووه.