عه‌بادی: دڵی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرا

پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له‌ مووسڵ به‌رده‌وامه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوای حەڤدە رۆژ لە راگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی به‌شی رۆژئاوای مووسڵ، هێزەکانی عێراق فەرمانگە حکومییەکان و باڵەخانەی پارێزگای نەینەوایان لە رۆژئاوای شاره‌كه‌ کۆنترۆڵکردەوە و بەئاراستەی ناوچەکانی دیکەی ژێردەستی داعشیش لە  پێشرەویدان.

هه‌ر ئه‌مڕۆش حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، دوای گەیشتنی بۆ مووسڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەكانیان كۆمەڵگەی فەرمانگە حكومییەكانی موسڵیان كۆنتڕۆڵكرد و بەمەش دڵی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرا.

گوتیشی: "چەكدارانی داعش لە شارەکە دوو بژاردەیان لە پێشە، یان خۆیان بەدەستەوە بدەن، یان دەبێ بكوژرێن".