عهبادی: دڵی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرا
پێشڕهوییهكانی سوپای عێراق له مووسڵ بهردهوامه
K24 - ههولێر:
دوای حەڤدە رۆژ لە راگەیاندنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بهشی رۆژئاوای مووسڵ، هێزەکانی عێراق فەرمانگە حکومییەکان و باڵەخانەی پارێزگای نەینەوایان لە رۆژئاوای شارهكه کۆنترۆڵکردەوە و بەئاراستەی ناوچەکانی دیکەی ژێردەستی داعشیش لە پێشرەویدان.
ههر ئهمڕۆش حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، دوای گەیشتنی بۆ مووسڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەكانیان كۆمەڵگەی فەرمانگە حكومییەكانی موسڵیان كۆنتڕۆڵكرد و بەمەش دڵی مووسڵ كۆنتڕۆڵكرا.
گوتیشی: "چەكدارانی داعش لە شارەکە دوو بژاردەیان لە پێشە، یان خۆیان بەدەستەوە بدەن، یان دەبێ بكوژرێن".