تره‌مپ خۆی ده‌كاته سوپرایز
له ته‌نیشت وێنه‌یه‌كی هیلاری خۆی نیشانی 100 قوتابی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خۆی وه‌ك سوپرایزێك نیشانی ئه‌و 100 قوتابییه‌دا، كه سه‌رقاڵی گه‌شت و گه‌ڕان بوون له‌ناو كۆشكی سپی‌دا، ئه‌وكاته‌ی رۆژی 7/3/2017 خۆی له‌به‌رده‌م وێنه‌یه‌كی "هیلاری كلینتۆن" ركابه‌ره شكستخواردووه‌كه‌یدا به هات و هاواره‌وه نیشاندان.
قوتابییه‌كانی قوتابخانه‌ی "بریاروود كریسچیان" له برمنگهامی ویلایه‌تی ئالاباما بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له گه‌شته‌كه‌یان راوه‌ستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپدا دیدارێكیان ئه‌نجامدا.

تره‌مپ له هۆڵێكی ژێرزه‌مینی كۆشكه‌كه، له ته‌نیشت وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هیلاری ده‌ركه‌وت، چونكه هیلاری له‌سه‌رده‌می بیل كلینتۆنی هاوسه‌ری له كۆشكی سپی‌دا ژیاوه و خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكابوو، له‌و شوینه‌شدا وێنه‌ی خانمانی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا هه‌یه.
وه‌ك نه‌ریتێكی باو، سه‌ردان و گه‌ڕان به‌ناو كۆشكی سپی‌دا به‌بێ چاوساغ ئه‌نجامده‌درێت و ماوه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌ش 45 خوله‌كه، به‌ڵام له به‌رنامه‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌دا دیداری سه‌رۆكی تێدانییه.