ئه‌مه‌ریكا: رووبه‌ڕووی ئێران و هێزه‌ ده‌ستكرده‌كانی ده‌بینه‌وه‌

وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تاووتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

ئەمریكا دەڵێت، ھێڵی ھەڕەشەكان لە ئێرانەوە تا كۆریای باكوور بەردەوامی ھەیە و پێویستە رووبەرووی  مەترسییەكانی ئێران و ھێزە دەستكردەكانی لە ناوچەكەدا ببینەوە.

جەیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئەمریكا، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، رایگەیاند، ھەڕەشە و مەترسییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا بەردەوامە و پێویستە رووبەرووی مەترسییەكانی ئێران و گرووپ و ھێزە دەستكردەكانی لە ناوچەكەدا ببینەوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە سەردانێك لە واشنتۆنە و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە پرسی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی، لە ناوچەكەدا كردووە.