ئه‌مه‌ریكا: رووبه‌ڕووی ئێران و هێزه ده‌ستكرده‌كانی ده‌بینه‌وه
وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تاووتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئەمریكا دەڵێت، ھێڵی ھەڕەشەكان لە ئێرانەوە تا كۆریای باكوور بەردەوامی ھەیە و پێویستە رووبەرووی مەترسییەكانی ئێران و ھێزە دەستكردەكانی لە ناوچەكەدا ببینەوە.
جەیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئەمریكا، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، رایگەیاند، ھەڕەشە و مەترسییەكانی ئێران لە ناوچەكەدا بەردەوامە و پێویستە رووبەرووی مەترسییەكانی ئێران و گرووپ و ھێزە دەستكردەكانی لە ناوچەكەدا ببینەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە سەردانێك لە واشنتۆنە و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە پرسی ئێران و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی، لە ناوچەكەدا كردووە.