عێراق به پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپێكی پێشێل كردبێت و رایدهگهنێت, عێراق 85% رێككه‌وتنی ئۆپێكی جێبه‌جێ كردووه.
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له میانه‌ی به‌شداری له كۆنگره‌ی وزه‌ی جیهانی له هیوستن رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئۆپێك بووه‌و ھەروەھا وڵاته‌كه‌ی ئێستا بڕێكی زیاتر نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت, به‌ڵام له‌به‌ر پابه‌ندبوونی به بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی له بازاڕه‌كاندا هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیادنه‌كردووه.
ئه‌و لێدوانه‌ی لعێبی له‌كاتێكدایه به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك عێراق ده‌بێت 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه‌مبكاته‌وه‌و مانگی رابردووش به‌وه تۆمه‌تباركرابوو كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بووه.