هێمن هه‌ورامى ته‌نيا يه‌ك پرسيار ئاراسته‌ى په‌كه‌كه ده‌كات
پێويسته په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات
K24 – سلێمانى:
هێمن هه‌ورامی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزى به‌شداريكردنى له پێنجه‌م ديدارى سلێمانى، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، پێويسته په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات و پرسيارێكى ئاراسته‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان كرد.
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه و مانه‌وه‌يان له شنگال، هێمن هه‌ورامى گوتى: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به دواى شه‌ڕدا ناگه‌ڕێت و نايه‌وێت خوێن بڕژێت ده‌بێت شنگال چۆڵ بكات، چونكه مانه‌وه‌ى له شنگال ده‌رگا به رووى ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كى درووستده‌كات و به‌كارهێنانى په‌كه‌كه له لايه‌ن هه‌ندێك ئه‌جێنداى نا كوردستانييهوه بۆ به‌كارهێنانيان بۆ درووستكردن كۆسپ له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامى پرسيارێكى ئاراسته‌ى په‌كه‌كه كرد و گوتى: بۆچى له رۆژێكدا منبج دواى شه‌هيد بوونى 1300 كچ و كوڕى كورد ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست رژێمى سووريا، به‌ڵام ئاماده نيين شنگال چۆڵ بكه‌ن، به مه‌رجێك ئه‌وان هيچ پهيوهندييهكيان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه نييه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، مانه‌وه‌ى ئه‌وان و سووربوونيان له‌سه‌ر مانه‌وه له شنگال درووستكردنى كێشه‌يه و هيوادارين به ديالۆگ ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ديالۆگ ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وا هه‌موو بژاردهيهك كراوه‌يه و پارتى و هه‌رێمى كوردستان نايه‌وێت شه‌ڕى په‌كه‌كه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌ر بيه‌وێت شه‌ڕ به هه‌رێمى كوردستان بفرۆشێت، ئه‌وا ئێمه ده‌ستپێشخه‌ر نابين و ده‌مانه‌وێت به ديالۆگ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتيشى: سووپاسيشيان ده‌كه‌ين كه له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعش رێڕه‌وێكى ئاراميان بۆ هه‌ندێك خه‌ڵكى شنگال درووستكردووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه به 600 شه‌هيد شنگالى رزگار كردووه و ده‌بێت په‌كه‌كه به ئاشتيانه شنگال چۆڵ بكات و خه‌ڵكى شنگال خۆيان بڕيار له چاره‌نووسى خۆيان بده‌ن.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لايه‌نى ديكه له‌به‌ر ململانێى سياسى پێيان وايه په‌كه‌كه كارتێكه ده‌توانن پارتى پێ لاواز بكه‌ن، به‌هه‌ڵه‌دا چوون و پارتى زۆر كارتى به‌هێزترى هه‌يه كه ئه‌سڵه‌ن حساب بۆ په‌كه‌كه ناكات. به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت له‌ناو ئه‌م ئاڵۆزييهى ناوچه‌كه خه‌ريكى ئه‌و جۆره ململانێيانه بيين.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوت: كێشه‌ى په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ پارتى نييه و له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌رێمى كوردستانه و لهنزيكترين كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى، ئه‌و پرسه ده‌خه‌ينه به‌رباس.
سازدانى هه‌ڤپه‌يڤين: ئومێد عه‌لى
داڕشتنه‌وه‌ى: ئ.ه