هێمن هه‌ورامى: سه‌رۆك گه‌يشتووه‌ته خاڵى يه‌كلاكه‌ره‌وه
هه‌ورامى وه‌ڵامى عه‌بادى ده‌داته‌وه
K24 – سلێمانى:
له پێنجه‌م ديدارى سلێمانيدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، پێويسته گرنگى به خاكى عێراق بده‌ينه‌وه و دووه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى جێى ناكۆكن به هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌يان به‌رين، له به‌رامبه‌ردا هێمن هه‌ورامى یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى دايه‌وه.
هێمن هه‌ورامى له په‌راوێزى به‌شداريكردنى له پێنجه‌م ديدارى سلێمانى، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، عه‌بادى جياوازه له مالكى، به‌ڵام نابێت چاوه‌ڕێى هه‌موو شتێكى لێ بكه‌ين و نابێت ئه‌و پێشبينيهش بكه‌ين، كه عه‌بادى ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆيى يه‌كلا بكاته‌وه و عه‌باديش سياسييه‌كى عێراقييه و هه‌ڵبژاردن له پێشه و ئێمه مهسهلهيهكمان هه‌يه و راسته ئێستا عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ديالۆگ بكه‌ين.
گوتيشى: پرسى ئێمه پرسێكى كه‌سيى نييه و په‌يوه‌ندى به كه‌سه‌كانه‌وه نييه و پرسى مافى چاره‌نووسى گه‌لى كوردستانه و عێراق به دوو ئه‌زمووندا تێپه‌ڕيوه و له سه‌ره‌تاوه تا 2003 و له رووخانى بهعسيشهوه تا 2014 و له‌و ماوه‌يه‌دا ريزێك حكومه‌ت هاتوون، به‌ڵام ئێمه يه‌ك پرسمان هه‌يه و جه‌نابى سه‌رۆك گه‌يشتووه‌ته خاڵى يه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ئێمه ناتوانين بۆ پێش هاتنى داعش بگه‌ڕێينه‌وه و ئێمه ناتوانين ببينه به‌شێك له ئاينده‌يه‌كى شكستخواردوو. ئێمه رێككه‌وتنى نووسراومان له‌گه‌ڵ عه‌بادى و ئه‌مريكييه‌كان هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ناوچانه‌ى تا 17/10 پێشمه‌رگه‌ى تێدا بووه، ئه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر ناكه‌ين و ناوچه‌ى كوردستانين و ئه‌وانه‌ى له دواى ئه‌و رێككه‌وته ئازادكراوون، هه‌يانه عهرهبييه و ئێمه‌ى تێدايه و هه‌يانه كوردستانين و هێشتا ئازاد نه‌كراوون و گفتوگۆ له باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌كه‌ين.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له‌و باره‌يه‌وه، هێمن هه‌ورامى گوتى: من له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكدا بوومه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكييه‌كان و له ميونشن چوار كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئهمريكييهكاندا هه‌بووه و له هه‌ر چوارياندا ته‌ئكيد له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كورد هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكايه و په‌يوه‌ندييه‌كانى كورد و ئه‌مريكا ته‌نيا به شه‌ڕى داعش نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و راسپارده‌ى ئه‌مريكييه‌كانيش ئه‌وه‌يه ئێمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكه‌ين و لانيكه‌م له ناو خۆشمان‌دا سازانێكمان هه‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌ى تا 17ى 10 كوردى تێدا بووه، ئه‌وا كوردستانين و ئايندهشيان ئه‌وا له ريفراندۆمێكى سهرتاسهريدا يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.