ئه‌دهه‌م بارزانى ناوه‌ڕۆكى نامهيهكى خۆى بۆ پارێزگارى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات
دان به هه‌ڵه‌يه‌كى پارتيدا ده‌نێت
K24 – سلێمانى:
ئه‌دهه‌م بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌ڕۆكى نامهيهكى خۆى بۆ به‌رپرسانى ئيداره‌ى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرا كرد و راشيگه‌ياند، پارتى هه‌ڵه‌ى هه‌بووه له رابردوودا له سلێمانى و ئێستا هه‌ڵه‌ى خۆى راستكردووه‌ته‌وه.
له په‌راوێزى به‌شداريكردنى له پێنجه‌م ديدارى سلێمانى، تايبه‌ت به كوردستان24، ئه‌دهه‌م بارزانى رايگه‌ياند، له رابردوو ره‌وشێكى ناجۆر و ناته‌ندرووست به‌سه‌ر خه‌ڵكى سلێمانيدا سه‌پێنرابوو، به‌ڵام به‌ره به‌ره خه‌ڵك راستييه‌كانى بۆ روونده‌بێته‌وه.
گوتيشى: ده‌بێت ئاستى ئێمه به‌رز بێت و نهگهڕێينهوه بۆ رابردوو و نه‌هێڵين چيديكه يارى به قه‌ده‌رى خه‌ڵكه‌وه بكرێت و ده‌بێت ئه‌و ئيرهابه فكرييهى له‌سه‌ر سلێمانى هه‌بوو تێكبشكێندرێت و ماوهيهكيشه ئه‌وه ده‌ستى پێكردووه و خه‌ڵك بۆى روونده‌بێته‌وه و ئێره مێژووى رۆشنبيرييه و وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك ئاماژه‌ى پێكرد، ئه‌و ئيرهابييه فكرييهى له‌سه‌ر سلێمانى هه‌بوو، رۆشنبيرى شاره‌كه‌ى له‌ناو برد.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر سلێمانيدا سه‌پێنرابوو، تێكشكا و ئيدى با به‌س بێت دابه‌شكردنى كوردستان و بچووككردنه‌وه‌ى خۆمان.
ئه‌دهه‌م بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، په‌راوێزخستنى سلێمانى له لايه‌ن پارتييه‌وه هه‌ڵه بووه و كاريگه‌رى سايكۆلۆژى له‌سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام بڕياره نوێيه‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌يه كه له هه‌موو ئاسته‌كاندا بايه‌خ به سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بدات و بايه‌خ به هه‌موو لايه‌نه‌كانى خه‌ڵكى شاره‌كه بدات.
ئه‌دهه‌م بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: دانى پێداده‌نێم كه ههڵهبووين، خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌مان واز لێ هێنا بۆ لايه‌نێك يان چه‌ند لايه‌نێك له ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى، رايگه‌ياند، ده‌بێت په‌كه‌كه رێز له سه‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستان بگرێت. نامه‌ى رهسميم بۆ پارێزگارى سلێمانى نووسيوه و تێيدا نووسيومه چيديكه مه‌هێڵن سه‌روه‌رى ئه‌م حكومه‌ته كه خۆتان ئه‌ندامن تێيدا له لايه‌ن لايه‌نى ده‌ره‌كييه‌وه پێشێل بكرێت. ئه‌م پێشێلكارييهى لێره ده‌كرێت، خانهسۆريش كرا و له شنگاليش ده‌كرێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له مه‌خمور چوو سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى ئه‌وانيشى كرد و سووپاسيشيان ده‌كه‌ين، ئێمه رێزى ئه‌وانمان گرتووه و چۆن پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به بڕيارى رێبه‌رى ميله‌تى كورد جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى چوون بۆ كوبانێ و دواتر گه‌ڕانه‌وه، ده‌بێت په‌كه‌كه‌ش به‌و شێوه‌يه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه.