پارتی دڵنیایی دهداته لایهنهكان
راوێژكاری بارزانی: ئێمه چاوهڕێی لایهنه سیاسییهكانین
K24 - ههولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانی ئەو حزبانە دەڕەوێنێتەوە کە پێیانوایە دوای گەڕی دووەمی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی پارتی بۆلای لایەنەکان بۆ جێبەجێ کردنی پەیامەکەی بارزانی بۆ گۆرانکاری لە ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان، پارتی لە پهیامەکەی سەرۆکی ھەرێم پاشگەزبووبێتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر زاری یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ،رایدەگەنێت پارتی سوورە لە سەر جێبەجێ کردنی پایەمەکەی بارزانی بۆ گۆرانگاری لە ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام مەرجی چارەسەرکردنی کێشەکانیش بە گۆرانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەبەستیتەوە و، پیشنیازیش دەکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان یەکگرتووی ئیسلامی وەریبگرێت.
ھەرچەندە تاکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی ئەم داوایەی ئاراستەی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی نەکردووە، بەڵام یەکێتی پێوایە پێویستە بەرازەمەندی سەرجەم حزبەکانی بەشداربووی حکومەت و پەرلەمان گۆرانکارییەکان ئەنجام بدرێت.
لە دوای بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی سەرۆکی ھەریمی کوردستان، کە تێیدا ھاتبوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان پیویستە گۆرانکاری لە ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بزووتنەوەی گۆرانیش کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی لایە ئامادەی خۆی بۆ ھەرگۆرانکاریەک دەربڕی کە ببێتە کلیلی چارەسەری کیشەکانی ھەرێمی کوردستان.